بەرپرسێکی باڵای ئەمنی و سیاسی ئێران بە ئەلمەیادینی ڕاگەیاند: بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی ئێراندایە.
ئەو سەرچاوە کە ناوی نەهێنراوە، دەشڵێت: کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز بە تەواوی لە دەستی ئێراندایە و ئەمەش پەیامێکی ڕوونی هێزە چەکدارەکانمانە بۆ ئەمریکا.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە زیادی کرد: پەیامی ئێمە بۆ ئەمریکییەکان ئەوەیە کە ئەگەر پێشڕەوی بکەن، دەکرێنە ئامانج.
وتیشی: پێدەچێت درێژەدان بە کارە دوژمنکارانەی ئەمریکا ببێتە هۆی فراوانبوونی ئەزموونی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و دووبارەبوونەوەی لە حاڵەتی هاوشێوەدا.
Your Comment