٦ نیسان ٢٠٢٦ - ١٣:٥٥
Source: Mehrnews
قاڵیباف بۆ ترامپ: کۆتایی بەم یارییە مەترسیدارە بێنە

لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ترامپ سەرۆکی تیرۆریستی ئەمریکا، سەرۆکی پەرلەمانی ئیران  لە پۆستێکدا لە کەناڵی ئێکس جەختی لەوە کردەوە: پێداگریت لەسەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نەتانیاهۆ، هەموو ناوچەکە ئاگر تێبەردەدات.

 محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پۆستێکدا لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: پێداگری تۆ لەسەر گوێڕایەڵی فەرمانەکانی نەتانیاهۆ، هەموو ناوچەکە ئاگر تێبەردەدات. هەنگاوە بێ بنەماکانتان ئەمریکا دەکاتە دۆزەخێکی ڕاستەقینە بۆ هەموو تاک و خێزانێکی ئەمریکی.

ئەوەشی خستەڕوو: هەڵە مەکەن، بە تاوانی جەنگ هیچ بەدەست ناهێنن. تاکە ڕێگاچارەی ڕاستەقینە ڕێزگرتنە لە مافەکانی گەلی ئێران و کۆتایی هێنان بەم یارییە مەترسیدارە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha