وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی ناوچە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو ئەرتەشی تیرۆریستیی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی پاش شکستیان لە مسۆگەرکردنی ئامانجە سەربازییەکانیان، یەکێک لە بانکەکانی وڵاتیان کردە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: ئەو هەڵمەتە، نمانەی هەڵسوکەوتی ناڕەوا لە شەڕ دایە و نیشان دەدا کە چەندە دوژمنان لە مەیدانی شەڕدا دەستەوەستانن.
وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا جەختیشی کرد: دوژمن بەو کارەی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ کردنە ئامانجی ناوەندە ئابووری و بانکییەکانیان لە ناوچەدا کردەوە و دەبێ چاوەروانی تۆڵە و هەڵمەتی بەرامبەر و لێبڕاوانەتری کۆماری ئیسلامی بن.
وتەبێژی قەرارگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا بە ئاماژە بە هێرشی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بانکەکانی ئێران، ڕایگەیاند: دوژمن دەبێ چاوەروانی تۆڵە و هەڵمەتی بەرامبەر و لێبڕاوانەتر بن.
Your Comment