بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: دوژمنەکان پارێزیان لەوە نییە کە ناوەندە مەدەنییەکانی وەک نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکان بکەنە ئامانج، پێویستە سپاسی خەڵکی ئێران بکەین کە سەرەرای هەموو دژوارییەکان شەوانە دێنە مەیدان.
پزشکیان زیادی کرد: باوڕمان وایە کە سەرەڕای هەموو جیاوازییەکان دەبێ ئەمڕۆ هەموومان دەست لە دەستی یەکتر بنین و بەرگری لە ئاو و خاکی خۆمان بکەین تا ئێرانمان لەم قەیرانە سەربەرز بێتە دەرەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران داوای لێبوردنی لە وڵاتانی ناوچەکە کرد و وتی: ئێمە نامانەوێت دەستدریژی بکەینە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیوادارین بە ئاشتی و ئاسایشی پاوەجێ بژین.
ئەوەشی وت کە ئێمە لە ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی ئێراندا بڕیارماندا چی دیکە هێرش نەکەینە سەر وڵاتانی ناوچەکە مەگەین ئەوەی کە لەو وڵاتانەوە هێرشمان بکرێتە سەر.
Your Comment