سپای پاسداران و ئەرتەشی شۆڕشی ئیسلامی لە یازدەهەمەین ڕۆژی شەڕی داسەپاوەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، شەپۆلێکی نوێیان لە ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستیی ٤" و ئۆپەراسیۆنی هێرشبەرانەی دیکەیان ڕاپەڕاند کە دڵی ڕژیمی زایۆنی و بنکەگەلی ئەمریکایی لە ناوچەدا کردە ئامانج.
لەم ڕۆژەدا سپا بە هاویشتنی دەیان مووشەکی بالستیکی پێشکەوتە و لەوان خەیبرشکەن، فەتاح و زولفەقار بەرەو تلاڤیڤ، حەیفا و ناوەندە فەرماندەیی و ڕادارییەکانی ڕژیمی زایۆنی، گورزێکی قورسیان لەو ڕژیمە دا. ڕاپۆرتەکان لەوبارەیوە باس لە پێکانی چەندین ئامانجی هەستیار و لەوان هۆمارە چەکەمەنییەکان، ناوەندە هەواڵگرییەکان و ژێرخانەکانی وزەی لە قووڵایی سەرزەوینی داگیرکراوە دەکەن؛ بە جۆرێک کە میدیاگەلی عیبری ئەمڕۆیان ناو ناوە "ڕۆژی ئاگری بێوێنە بە ئاسمانی تلاڤیڤ" و ئاڵۆزیی بەربڵاو لە سیستەمگەلی پەدافەندی گومبەزیی ئاسنین.
هاوکات ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکینەگەلی مووشەکیی هێزی هەوافەزای سپا، مۆڵگە و کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکان و لەوان کۆپاپۆری ئابراهام لینکۆڵنیان لە کەندوای فارس و بنکەگەلی ناوچەیی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێرشە چەندین ڕادار و سیستەمی پەدافەندیی پێشکەوتەی ئەمریکا لە بنکەکانی لە عێراق و کوەیت خاپوور کراون و هاوکات سپا بە بەلەمە تیژتێپەڕەکانی گەرووی هۆرمۆزی کردۆتە زەڵکاوێکی ڕاستەقینە بۆ داگیرکەران.
لە یازدەهەمین ڕۆژی شەڕی داسەپاوەی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ل دژی ئێران، گەلی ئێران بۆ جارێکی تر حیماسەیەکی لە بەرخۆدان و وەڵامی لێبڕاوانە نمایش دا؛ ڕۆژێک کە مانشێتی میدیاکانی جیهان بە ڕۆژی "ئاگر و پۆڵای بەرخۆدان" ناویان لێ نا.
Your Comment