١١ ئازار ٢٠٢٦ - ١٥:٥٦
Source: Mehrnews
کارتە براوەکانی ئێران لە شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کامانەن؟

ڕاشاتودەی وێڕای لێکدانەوەی کۆمەڵێک کارتی هێزی ئێران لە شەڕی سەپێندراوی ئەمریکی – ئیسرائیلی نووسی کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر لە چەند ڕۆژ ناخایێنێت.

 گرووپی نێودەوڵەتی: ماڵپەڕی کەناڵی ڕاشاتودەی لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە کارتە براوەکانی ئێران لە شەڕی سەپێندراو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە لە زمانی ڤیلادمیر پروخواتیلۆف کارناسی ئاکادمیای زانستە سەربازیەکانی ڕووسیاوە دڵنیایی دا کە شەڕێک کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران گرتوویانەتە پێش، سەیران یان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی خێرا نابێت.
ئەو کارناسە سەربازی و ستراتیژیکە، هۆکاری بەرچاوی جۆراوجۆری بۆ ئەو بابەتە هێناوەتە ئاراوە کە ئەو بەروەڕوو بوونەوە دەبێتە سەربزێویەکی پڕ مەترسی و بە تێچووی زۆرەوە بۆ ئەو وڵاتانە.
ناوبراو ئەگەری لەناوچوونی دەسەڵاتی ئێران یان دەستخستنی ئامانجی ستراتیژیکی بە شێوەی یەکلایی ڕەت کردەوە و زیادی کرد کە تاران مەودای زۆری هەیە لەگەڵ شکست یان لەناوچوون.

پروخواتیلۆف بنەمای قسەکانی گەڕاندەوە بۆ هەبوونی ڕێژەیەکی زۆری مووشەکی بالستیک و وتیشی کە یەکێک لە گرینگترین کارتە براوەی ئێران، مووشەکی سەروو دەنگی خوڕەمشار4 ە کە دەتوانێت مەودای 2000 کیلۆمەتری لە 12 خولەکدا بپێوێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha