مەسعوود پزشکیان و بەڕێز شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەسەر دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆیان کرد.
پزشکیان لە درێژەدا بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە وتی: لە حاڵێکدا کە ئێران بە ورەی جیدیەوە دانوستانەکانی دەست پێکردبوو، ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ جاری دووهەم هێرشیان کردە سەر ئێران کە بووە هۆی شەهید بوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی و ژمارەیەک هاووڵاتی.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ستراتیژی بەرگری ئێران وتی: کۆمار ئیسلامی نایەوێت هێرش بکاتە سەر وڵاتانی ناوچەکە و تەنیا هێرش دەکاتە سەر ئەو بنکانە کە لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر خاکی ئێمەە و ئەوەش لە چوارچێوەی مافی بەرگری ڕەوا ئەنجام دەدرێت.
Your Comment