کوردەکانی سووریا هۆشدارییان بە گرووپە کوردییەکان دا کە متمانە بە ئەمریکا نەکەن.
کوردەکانی سووریا بە ڕۆیتێرزیان وت: ئەزموونەکانی ئێمە لەم مانگە دواییانەدا نیشان دەدات کە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا دەتوانێ ببێتە هۆی بەجێهێشتن و وازهێنان لە لایەن واشنتۆن.
سەعد عەلی کوردێکی سووری دانیشتووی قامیشلۆیە بە کوردەکانی ئێرانی وت: لەگەڵ ئەمریکا ڕێکنەکەون و هەڵەی ئێمە دووپات نەکەنەوە. لە ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن، ئێوە لە ناو دەچن.
ڕۆیتێرز هەروەهن نووسی: کوردەکان دەیەک لەگەڵ ئەمریکا پێکەوە دژی داعش شەڕیان کرد بەڵام لە کۆتاییدا ئەمریکا داوای کرد هێزەکانیان بچێتە ڕیزی ئەرتەشی جۆلانی.
Your Comment