تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئێم ئێس ناووی ئەمریکی ڕایگەیاند: پەیامی ئێمە بۆ جیهان ئەوەیە کە بەرگری لە خۆمان دەکەین. ئێمە زۆر هەوڵ دەدەین بەرگری لە گەلەکەمان بکەین. ئەم شەڕە بەسەر ئێمەدا سەپێنراوە و مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێیان وابوو دەتوانن لە چەند ڕۆژێکدا کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن، بەڵام زۆر هەڵەیان کردووە. ئێمە کۆمەڵگاکەمان دەپارێزین، کۆمەڵگایەک کە بە توندی و نامرۆڤانە هێرشی کراوەتە سەر. تەنانەت منداڵانی قوتابخانەش کراونەتە ئامانجی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل.
تەخت ڕەوانچی ڕوونی کردەوە: تەنانەت هێزەکانی فریاگوزاری و نەخۆشخانەکانیش هێرشیان کرایە سەر و ئەوەی ئێمە دەیکەین بەرگرییەکی ڕەوایە.
ڕوونیشی کردەوە: "هیچ پەیامێکمان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە و تەنانەت هیچ پەیامێکمان بۆ ئەمریکا نەناردووە، چونکە ئێمە بەرگری لە خۆمان دەکەین و تەنها سەرنجمان لەسەر بەرگرییە. بۆیە هیچ پەیامێکمان نەناردووە و تەنانەت هیچ پەیامێکمان لە ئەمریکا و هیچ کەسێکی دیکەوە پێنەگەیشتووە".
Your Comment