٢٧ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:٥٣
Source: Mehrnews
ڕۆیتێرز: پاگەندەی ترامپ سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران درۆیە

سەرچاوە ئاگادارەکان دەڵێن پاگەندەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە ئێران بەزوویی دەتوانێت مووشەکی کیشورپێو چێ بکات کە بتوانێت خاکی ئەمریکا بکاتە ئامانج، لە دوایین لێکدانەوە هەواڵگریەکان سەبارەت بە ئێران پشت ڕاست نەکراوەتەوە و پێچەوانەی ئەوەیە.

سێ سەرچاوەی ئاگادار لە ڕاپۆرتە هەواڵگریەکان وتیان کە پاگەندەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەر ئەوەی کە ئێران بەزوویی مووشەکێک چێ دەکات کە بتوانێت خاکی ئەمریکا بپێکێت، لەلایەن ڕاپۆرتی هەواڵگریەکانی ئەمریکاوە پشت ڕاست ناکرێتەوە و وادیارە بابەتەکە گەورە کراوەتەوە.
ئەو پاگەندەیەی ترامپە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە تاران و واشنتۆن خەریکی دانوستان بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ شێوەی سنووردار کردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha