مانۆڕی دەریایی؛ هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا، سبەینێ لە دەریای عومان و ناوچەیی باکووری ئوقیانووسی هێند بەڕێوە دەچێت.
ئەمیر مەقسوود لوو وتەبێژی مانۆڕی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا وتی: ئەو مانۆڕە بە میواندارێتی ناوچەی یەکەمی ئیمامەتی هێزی دەریایی ئەرتەش لە بەندەر عەباس ئەنجام دەدرێت و ئامانجی سەرەکی بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایش و هاوکاری سەقامگیری دەریاوانی لە دەریای عومان و باکووری ئوقیانووسی هیندە.
ناوبراو زیادی کرد: بەڕێوەچوونی ئەو مانۆڕە لە پاڵ دیکەی ڕاهێنانەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، نیشاندەری سەرەنجی دوو وڵاتەکە بە گۆڕانکاری ئێستا لە دەریای عومان و باکووری ئوقیانووسی هیند بووە و هەروەها بەڵێنی لایەنەکان بە تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دەریایی، بەرەنگاربوونەوەی تاک لایەنەیی و پاڵپشتی لە ئاسایشی بازرگانی دەریایی لە ئەو ناوچەیەیە.
Your Comment