بەشی نێودەوڵەتی: هەڵگیرسانی شەڕێکی سەربازی ڕوو لە تەشەنە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و هێزەکانی سەر بە جۆلانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، گەیشتبووە ئاستێک کە دەیتوانێ داڕمانی پێکهاتەی خۆسەری کوردیی بەدواوە بێت، بەڵام بە گوێرەی سەرچاوەگەلی سیاسی لە تورکیا و سووریا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی ڕۆڵێکی بەرچاوی بوو لە وەستاندنی ئەو شەڕە و دانانی هێڵی سووری کوردەکان و ڕێنوێنیی ئەکتەرانی کورد بۆ ڕێککەوتنی 30ی ژانڤیە.
ئەو سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە چۆن ئۆجەلان لە میانەی گوشارەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی سەربازی و ئیداریی ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، سێ پرێنسیپی دیاری کرد کە جێی دانوستان نەبوون: بەرگری لەخۆ، سەروەریی لامەرکەزی و مافی کوردەکان لە بواری زمان و ڕاهێنان.
لە بەرامبەردا پرسگەلێکی وەک ئیدارەی سنوورەکان، فرۆکەخانەکان و داهاتەکانی بە شیاوی دانوستان زانی و هوشداری دا کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی داسەپێنراو کە ببێتە هۆی لاوازیی خۆسەری، شەرعییەتی نابێ و لە ئەگەری پێداگریی لەبارەیانەوە، لە ڕەوتی گفتوگۆکان دەکشێتەوەر.سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە چۆن عەبدوڵڵا ئۆجەلان هاوکاتی کۆبوونەوەی دیمەشق لە 4ی ژانڤیە بە چاودێریی ئەمریکا و فەڕەنسا، خوازیاری دیداری بەپەلە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا بوو و دۆخی سووریای بە "پیلانێکی بەربڵاو لە دژی کوردەکان" وەسف کرد کە دەتوانێ شەنگال لە باشووری هەرێمی کوردستان و چیاکانی قەندیل تێوە بگلێنێت.
ئەوە هوشدارەی ئۆجەلان هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان لە عێراق و گوسترانەوەی ئەرتەشی ئەو وڵاتە و هێزی شەعبی بۆ سنوورەکانی سووریا. هەر بۆیە کاتێک هێزەکانی هەسەدە بە شێوەی تاکتیکی لە هەندێک ناوچەی وەک ڕەقە کشانەوە و تەرکیزیاین خستە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، و ئاگربڕی 18ی ژانڤیە نەیتوانی ڕێککەوتنێکی یەکلایەنە بسەپێنێت، پەیوەندییەکان لە نێوان ئەنقەرە، هەولێر، دیمەشق، قامیشلۆ و واشنتۆن چڕوپڕتر بوو و لەسەر داوای ئۆجەلان، کۆبوونەوەیەکی بەربڵاو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی تورکیا، کوردەکانی سووریا، دەوڵەتی جۆلانی، بەرپرسانی ئەمریکایی و فەڕەنسی بەڕێوە چوو و تێیدا هێلە سوورەکان بەفەرمی باس کران.
ئەنجامی ئەو دانوستانانە، چوارچێوەیکە بە ناوی ڕێککەوتنی 30ی ژانڤیە کە ئەگەرچی ئاڵۆز و کەمایەسیدار وەسف کراوە، بەڵام بە وتەی هەندێک لە ڕەخنەگران، بووە ئاستەنگێک لە بەردەم ڕاپەڕاندنی سناریۆی لەناوبردنی دەسکەوتی کوردەکان لە ڕێگەی زەختی سەربازی و پەرەسەندنی شەڕ لە ئاستێکی ناوچەییدا.ئەوە لە کاتێکدا کە بوردان ئۆزتورک، نوێنەری ئامەد لە پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان(دەمپارتی)، ئۆجەلان بە "داڕێژەری سەرەکیی پلانی ڕزگاریی کوردەکانی سووریا" دەزانێت و جەخت لەوە دەکات کە هیچ ڕێگەچارەیەکی سیاسی بەبێ ئۆجەلان بوونی نییە.
بە وتەی ئەو کشانەوەی هەسەدە لە ڕەقە نەک پوەندان، بەڵکوو هەڵمەتێکی پراکتیگی بووە بۆ پێشگری لە هەڵگیرسانی شەڕێکی بەربڵاوتری ناوخۆیی.بەگشتی گۆڕانکارییەکانی ژانڤیە دوو پاشهاتی ڕوونی هەیە: یەکەم، هەر جۆرە ڕیزبەندی و بڕیارێکی پاوەجێ لە سووریا بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵ و دۆزی کوردەکان بەرەوڕووی بەرخۆدانێکی بەربڵاو دەبێت، و دووەم، عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرەڕای ساڵگارێک زیندانیبوون، هێشتا خاوەن دەفرایەتییەکی کارا و کاریگەری سیاسییە؛ دەفرایەتییەک کە نە لە ڕێگەی ئامادەبوونی ئاشکرای، بەڵکوو لە ڕێگەی دیاریکردنی هێڵە سوورەکان و هاوئاراستەکردنی ئەکتەرانی کوردی و ناوچەیی ئەنجام دەردێت. بە جۆرێک کە ئەگەرچی ڕێککەوتنی ژانڤیە قەیرانەکەی بە یەکجاری چارەسەر نەکرد، بەڵام لە ئاراستەی شەڕێکی گشتگیرەوە گۆڕی بۆ وەستانێکی سیاسی
Your Comment