دوابەدوای واژۆی ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان سووریا و هەسەدە، چاوەڕوانیەکان سەبارەت بە جێبەجێ کردنی خێرای ئەو ڕێککەوتنە و کۆتایی ڕۆڵی سەربازی هەسەدە زیادی کردووە. بەم حاڵەوە، ڕاپۆرت و شرۆڤەکان نیشانی دەدات کە گرینگایەتی کردەیی ئەو ڕێککەوتنە زیاتر لە ئاستی خۆی گەورە کراوەتەوە و پرسی سەرەکی نە لە بەندەکانی ئەو ڕێککەوتنە، بەڵکوو لە ئاستی متمانەی ئەکتەرە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان شاردراوەتەوە.
بە گوێرەی ئەو شرۆڤەگەلە، جودا لە پێکهاتەی کۆتایی ڕێککەوتنەکە و ئاستی دانانی خاڵ لەلایەن لایەنەکانەوە، دۆخی ئێستا بە شێوەیەک نییە کە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە یان وەلانانی تەواوی ئەمنیەتی و سەربازی ئەوان لە هاوکێشەکانی سووریا. هۆکاری سەرەکی ئەو کارە، گومانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە توانایی دەوڵەتی سووریا لە ڕۆڵی تەنیا هاوبەشی ئەمنیەتی وڵات، بەتایبەتی لە دۆسیە هەستیارەکان وەکوو بەرەنگار بوونەوەی داعش و بەڕێوەبەرایەتی سەقامگیر لە سەردەمی دوای شەڕ دێتە ئەژمار.
ئەگەرچی دۆناڵد ترامپ باسی لەسەر لە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی سووریا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش کردووە و تەنانەت دیمەشق چووەتە ڕیزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژەی داعشەوە، بەڵام ئەو هاوکاریە هێشتا نەگەییشتووەتە ئاستی متمانەی تەواو. چاوەدێران جەخت دەکەن کە متمانەی ئەمنیەتی پێویستی بە ساڵەها کاری سەقامگیر، بنەڕەتی و تاقی کراو هەیە؛ کارێک کە لە ڕوانگەی واشنتۆنەوە هێشتا نەهاتووەتە دی.
ڕووداوەکەی ئەم دوایی پالمیرا کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکا و وەرگێڕێک لە هێرشی ئەندامێکی ئەمنیەتی دەوڵەتی سووریا، وەکوو یەکێک لە نیشانەکانی بەردەوام بوونی بێ متمانەیی هێنراوەتە ئاراوە. جودا لە ئەوە، ناڕوونی سەبارەت بە چییەتی ئەرتەشی نوێی سووریا، شێوەی هزری دەسەڵات و هەندێک دروشمی سیاسی کە لە ڕێوڕەسمە فەرمیەکاندا هێنراوەتە ئاراوە، لەسەر نیگەرانیەکان سەبارەت بە توانی دەوڵەت بۆ سەپاندنی کۆنترۆڵی ئەمنیەتی گشت گیر زیادی کردووە.
لە بەرانبەردا، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بەهۆی پێشینەی درێژ لە بەرەنگار بوونەوەی داعش، هێشتا متمانەی ئەمریکای هەیە. درێژەی پاڵپشتی دارایی و سەربازی واشنتۆن لە هەسەدە، لەوانە تەرخان کردنی زیاتر لە 120 ملیۆن دۆلار لە مانگەکانی دوایی، وەکوو نیشانەیەک لە بەردەوام بوونی ئەو ڕوانگە لێک دەدرێتەوە. بە بڕوای شرۆڤەکاران ئەو پاڵشتیە نیشانی دەدات کە ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا نایەوێت هەسەدە وەلا بنێت تەنانەت لە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشقیش.
سەرەڕای واژۆی ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان دەوڵەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە، شرۆڤەکاران پێیان وایە کە ئەو ڕێککەوتنە بە تەنیا نابێتە هۆی هەڵوەشاندنەوە یان لەناوچوونی ڕۆڵی سەربازی و ئەمنیەتی هەسەدە؛ چونکوو ئاستی متمانەی نێودەوڵەتی بە حکومەتی دیمەشق وەکوو تەنیا هاوبەشی ئەمنیەتی پشت پێبەستراو کەمە
Your Comment