٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٣
Source: Mehrnews
گفتوگۆی ئێران و ئیمارات لە سەر پرسێکی گرینگی ناوچەکە

سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ عەبدوڵڵا بێن زاید ئالی نیهان وەزیری دەرەوەی ئیمارات، لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پرسی دوولایەنە و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

 سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و شێخ عەبدوڵڵا بێن زاید ئالی نیهان وەزیری دەرەوەی ئیمارات، لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە پرسی دوولایەنە و گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

دوو وەزیرەکە وێڕای خۆشحاڵی لە پێوەندی ڕوو لە گەشەی دوو وڵاتەکە، لەسەر شوێنگیری پرسە هاوبەشەکان جەختیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە گۆڕانکاریەکان لە باشووری یەمەن، داوای هەوڵی هەموو وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستنی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی یەمەن و بەدی هاتنی خواستە ڕەواکانی خەڵکی یەمەنی کرد و زیادی کرد: ئێران ڕێگاچارەی قەیرانی یەمەنی گفتوگۆی یەمەنی-یەمەنی لەسەر پرسی یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە دەزانێت.

وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش بە جەخت لەسەر زەروورەتی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەن و ناوچەکە، هەوڵەکانی ئیمارات بۆ کەم کردنەویە ئاڵۆزی لە یەمەنی شی کردەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha