ڕاوێژکاری وەزیری پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری لە بواری گەردوونی بە ئاماژە بە جێگربوونی مانگیلەکانی پایا، زەفەری 2 و کەوسەر لە سوورگەی گەردوونیان، ڕایگەیاند: هاویشترنی ئەم مانگیلانە هەنگاوێکن بۆ دەستەبەرکردنی ئابووریی گەردوون.
بیژەن عەباسی ئارەند، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار کۆمەڵێک لە مانگیلە ئێرانییەکان دوای هاویشتران لە سوورگەی گەردوونیان جێگر بوون و بەمجۆرە مانگیلەکانی "پایا"، "زەفەری 2" و "کەوسەر" وەک کۆمەڵە مانگیلەیەکی هەڵسەنگاندنی لەپێناو گەشەی تەکنۆلۆژیای گەردوونی و بەهرەمەندی لە کاردا ئۆپەراسیۆنەکان لە پیشەسازی، کشتوکاڵ و سەرچاوەگەلی سرووشتی بەپێی پرۆتۆکۆلی دیاریکراوان کار دەکەن.
ناوبراو ئەم کارەی بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ دەستەبەرکردنی ئابووریی گەردوون و بەرزکردنەوەی توانای چاودێریکردنی زانیاریگەلی زەوی لە ئاسمان و بەهرەمەندی لە توانای خۆجێی بۆ بەرهەمهێنانی داتای گەردوونی ڕاگەیاند و وتیشی: وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەوڵەت تەرکیزیان لەسەر گەشەی مانگیلەییە بۆ کاردای ئۆپەراسیۆنی لە بوارەکانی پیشەسازی بۆ ئێران و هاویشترانی سێ مانگیلەی "پایا"، "زەفەری 2" و "کەوسەر" بۆ ئەو مەبەست و ڕاسپاردەیە بووە.
Your Comment