٢٩ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٠٣
Source: Mehrnews
تورکیا بۆ چ ئامانجێک پەرە بە تەکنۆلۆژیای درۆنی سەربازی دەدات؟

بە گوێرەی شیکاری وەرزنامەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، گەشەی بەرچاوی درۆنی تورکیا, لە دەستکەوتێکی تەکنۆلۆژیایانە چووەتە سەرترەوە و بووەتە ئامێرێکی ستراتیژیک بۆ بەرەوپێش بردنی سیاسەتی زیادەخوازانەی ئەنقەرە لە ڕۆژهەڵاتیا ناڤین، باکووری ئەفریقا و قەفقاز.

لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە درۆنەکانی تورکیا لە لیبیا، سووریا، قەرەباغ و دیکەی مەیدانەکان، سیستەمی درۆنی نەک هەر ئامێری سەپاندنی دەسەڵات، بەڵکوو ئامێرێک بۆ پەرەپێدان بە ئایدۆلۆژیای هاوشێوەی نیو عوسمانیەکان و یەکگرتووویی ئیسلامخوازانەی ئەنقەرە بووە.

سەرهەڵدانی خێرای تورکیا وەکوو هێزێکی نوێی درۆنی، هاوکاریە دەرەکیەکانی ئەو وڵاتەی بە شێوەی بنەڕەتی سەرلە نوێ داڕشتووەتەوە. لە یەک مانگی ڕابردوودا، ئەنقەرە بە پێکهێنانی پیشەیەکی خۆجەیی، سەرچاوەیەکی بۆ بەرز بینینی نەتەوەیی چێ کردووە. ئەو درۆنانە ئەو ئەگەرە دەدەنە تورکیا هەتا بە تێچوویەکی کەم، توانی سەربازی خۆیان لە لیبیا، سووریا، قەرەباغ نیشان بدات و مەیدانەکانی شەڕی ناوچەیی بگۆڕێت.

لە ناوخۆی وڵات، سەرکەوتنی پیشەی درۆنی تورکیا بە ڕێبەرایەتی ئەردۆغان بووەتە سیمبولی ئایدۆلۆژیایی؛ گێڕانەوەیەک لە تورکیایەک کە خەریکە گەشە دەکات تا شکۆی سەردەمی عوسمانی ببووژێنێتەوە و لە جیهانی ئیسلام ڕۆڵی ڕێبەرایەتی قبووڵ بکات. ئەو پەیوەندە لە نێوان ئایدۆلۆژیای ئیسلام گەرایانە و تەکنۆلۆژیای سەربازی، ڕۆژهەڵاتی ناڤینی تووشی گۆران کردووە و تەنانەت ئەمریکاشی بەرەو کێشە بردووە.

دیپلۆماسی درۆنی تورکیا لەگەڵ تۆڕێک لە هاوپەیمانە ئایدۆلۆژیکەکان هاوکات و هاوڕێیە. قەتەر نزیکترین هاوپەیمانی ئەنقەرە، لە یەکەم کڕیارانی بایراکتار بوو. هاوکاری تورکیا و قەتەر بووە هۆی پاڵپشتی لە لایەنەکانی سەر بە ئیخوانولموسلمین لە لیبیا، تونس و غەززە.

تورکیا هەروەها پێوەندیەکی نزیکی لەگەڵ حەماس هەیە و پاڵپشتی سیاسی لە ئەو گرووپە دەکات. لە لیبیا، پاڵپشتی تورکیا لە ئیخوانیەکان و لە سووریاش پاڵپشتی ناڕاستەوخۆ لە هەندێک گرووپی ئیسلامی خواز کراوە. درۆشی درۆن بە وڵاتگەلێک وەکوو پاکستان، مالیزیا و ئەلجەزایر، ئاستی دزەی سەربازی- تەکنۆلۆژیایانەی تورکیای پەرە پێداوە.

ئەو شێوە دەستێوەردانە، بەرژەوەندیەکانی ئەمریکای بە شێوەی ڕاستەوخۆ خستووەتە ژێر کاریگەریەوە. تورکیا سەرەڕای ئەندامێتی لە ناتۆ، چەندین جار دژی ستراتیژیەکانی واشنتۆن کردەوەی نواندووە؛ لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە سووریاوە بگرە هەتا چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیەکان لە مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی لە دژی یۆنان و قوبرس.

پاڵپشتی تورکیا لە ئیسلامیەکان، دروست کردنی درز لە نێوان هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و نزیکی هاوکاتی ئەنقەرە لە چین و ڕووسیا، نیگەرانی جیدی لای واشةتۆن دروست کردووە. تورکیا ئەمڕۆ نە هاوپەیمانی ناوەڕ پێکراو، بەڵکوو ئەکتەرێکی پشێکەوتوو و پێش بینی نەکراو بە ئامرازی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوویە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha