ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگەری ڕۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە بەفەرمی ناساندنی سومالی لەند لەلایەن ئیسرائیلەوە و کاردانەوەی دەزگای دیپلۆماسی وتی: ئەوە بابەتێکی گرینگە. هیچ وڵاتێک ئەو بابەتەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە و ئەو ناسینەوە بێ واتایە. ناسینەوەی بەشێک لە وڵاتی سومالی لەلایەن لایەنێکەوە کە خۆی بوونی ڕەوا نییە، لە درێژەی دابەش بوونی ناوچەکە و بێ بەرگری کردنی ناوچەکەیە. وڵاتانی ناوچەکە یەک دەنگ لەگەڵ ئەو هەوڵە دژایەتی بکەن.
بەقایی سەبارەت بە کاردانەوەکان بە قسەکانی عێراقچی لە ڕۆژانی دواییدا سەبارەت بە گەمارۆکان وتی: گەمارۆمان هەڵنەبژاردووە و بەسەرماندا سەپێندراوە. گەمارۆ جەنایەت لە دژی مرۆڤایەتییە و ئێمە وەکوو تیرۆریزمی ئابووری چاو لە گەمارۆ دەکەین.
هەروەها سەبارەت بە لێدوانەکانی محەمەد شیاع سوودانی کە وتوویەتی خەریکین هەوڵ دەدەین بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەغدا وتی دوولایەنەکە دژی دانوستان نین و دەسخۆشی لە عێراقیش دەکەین بۆ هەوڵەکانی لە ڕیگەی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە. بە پێی ئەزموونی پێنج شەش مانگی ڕابردوو، دەسپیکی دانوستانەکانپێوەیستی بە پابەند بوونی لایەنەکان بە بنەمای دانوستانە و مادامێک کە ئەوە پێک نەیێت باس لە ڕەوتی دانوستان ڕاست بینانە نییە.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران بەردەوام پابەندی دیپلۆماسی بوو و دیپلۆماسی ئامێرێک بۆ بەرگری و دابینی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکانی ئێرانە و هەر کات بزانین ئەو ئامرازە کارامەیە درێغی ناکەین.
بەقایی سەبارەت بە قسەکانی عێراقچی لەسەر داخرانی ڕێگای پێوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: عێراقچی نەیوتووە ڕێگای پێوەندی داخراوە و ئەو ڕێگایە هەر کراوەیە و ئێمە ڕێگای فەرمی نووسینگەی پارێزەری لە بەرژەوەندیەکانمان هەیە و پێوەندیەکان هەر هەبووە و باسەکەی ئەوانیش لەسەر ئەوە بووە کە لە ئێستادا پێویست بە پێوەندی نییە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کاردانەوە بە سەفەری نتانیاهۆ بۆ ئەمریکا و هەڕەشەکان لە سەر ئێران وتی: توان و دەسەڵاتی ئێران لە خەڵکەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت. ئێمە پشتمان بە توانی ناوخۆیی خۆمان بەستووە و هەمبەر ئەم کەشانە کۆڵ نادەین. ئیسرائیلیش بەدوای ناوچەیەکی بێ بەرگریە. جارێک بە بیانووی بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانە و جارێکی دیکە بە بیانووی توانایی بەرگری ئێران بەدوای ئاژاوەگێڕیە. وڵاتانی ناوچەکە بەختەوەرانە گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە تەنیا ڕێگای سەقامگیری، کۆنترۆڵی ئیسرائیلە.
بەقایی سەبارەت بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی گرۆسی وتی: چاوەڕوانین کە گرۆسی بڕیارێکی بوێرانە بدات و بۆ جارێکش بووە هەوڵی ناسایی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە ژیر چاوەدێریەکانی ئێران ئیدانە بکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەرکوتی ناڕازیان لە سووریا وتی: تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی ئیمام عەلی بە توندی ئیدانە دەکەین، ڕووداوەکانی سووریا زۆر جێگای نیگەرانیە و هیوادارین خەڵکی سووریا بتوانن لە ئاسایشدا ژیان بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دەسپێکی دانوستانەکان پێویستی بە پابەند بوونی لایەنەکان بە بنەمای دانوستانە و مادامێک کە ئەوە نەیێتە دی قسە کردن لە پێکهێنانی ڕەوتی دانوستانەکانیش ناتوانێت زۆر ڕاستبینانە بێت.
Your Comment