دەریاوان عەلیڕەزا تەنگیسری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپا لە میانەی مانۆڕی هێزنواندنی هێزی دەریایی سپا لە کەنداوی فارسدا، وتی: ئێمە لەباری هەواڵگرییەوە بەسەر کەنداوی فارسیدا زاڵین و لە مانۆڕەکاندا بەپێی ئەو زاڵبوونە، ئامانجدار دەجوڵێینەوە و ڕێوشوێنی بۆ دیاری دەکەین.
مانۆڕی گەورەی هێزی دەریایی سپا لە کەندوای فارس، ئەوڕۆ (پێنچشەممە 13ی سەرماوەز) بە یاد و ناوی شەهید حاج محەمەد نازری دەستی پێکرد و تێیدا، یەکینە دەریاییەکان بە دەرکردنی هوشدارگەلی مەترسی بە کۆپاپۆرە ئەمریکاییەکانی ناوچە، پەیامی لێبڕاوانەی خۆیان هەناردە کرد.
Your Comment