٢ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٤١
Source: Mehrnews
عێراقچی: ئەوە ئەمریکایە کە دەبێ ئێران دڵنیا بکاتەوە

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پێوندی تەلەفۆنی لەگەڵ توشیمیتسو موتەگی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکاریە دوولایەنەکان و پرسە نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عێراقچی لە سەرەتای ئەو گفتوگۆیەدا، وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەڕێز موتەگی وەکوو وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، هیوای دەربڕی کە بە پێی ئەزموونی خولی پێشوو و پێشینەی پێوەندی سازێنەری دوو وڵاتەکە لە خولی بەرپرسیارێتی ناوبراو، هاوکاری نزیک، داهێنەرانە و کاریگەر لە خولی نوێشی بەردام بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاوڕدانەوە لەسەر دوایین ڕەوتەکانی هاوپەیوەند بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و هەوڵ و هەڵوێستەکانی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی، وتی: ئەوە ئەمریکایە کە ئەبێ بە دڵنیا کردنەوەی ئێران بگەڕێتەوە بۆ دیپلۆماسی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha