عەلی ئەکبەر پوور جەمشیدیان وتی: ئەو کۆبوونەوە بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی هاوکاری دوولایەنە لە بواری سنووری، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و بەرەنگار بوونەوەی قاچاخ و تاوانە ڕێکخراوەییەکان بەڕێوە چوو و بووە هۆی واژۆی واژۆی ڕێککەوتنێک بە 12 بڕگەوە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو کۆبوونەوە کە لە چوارچێوەی چوار گرووپی لێزانی کاروباری سنووری، کۆچبەری، بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لێکدانەوەی پرسی ژینگەیی بەهۆی چنینی دیواری سنووری بەڕێوە چوو، پرسی جیاواز لە بواری ئەمنیەتی دوو وڵاتەکە لێک درایەوە.
جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزیری ناوخۆ وتی: لە ئەو کۆبوونەوە دوولایەنەکە لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنە پێشووەکان، بووژانەوەی کۆبوونەوەکانی گرووپەکانی پێوەندی، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی فەرماندە سنوورییەکان و پێوەندی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و کۆچبەری نایاسایی، لەبەرچاوگرتنی یاسا تەکنیکیەکان لە چێ کردنی دامەزراوە سنووریەکان و پاراستنی ڕێگا سروشتیەکانی ناو جەختیان کرد.
قایمەقامی وەزیری ناوخۆی ئێران لە بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆبوونوەی کارگرووپی ئەمنیەتی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆی ئێران و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و واژۆی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە هەواڵی دا.
Your Comment