٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٥
Source: Mehrnews
گڕۆسی لێدوانێکی نوێ لەسەر پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێران دەدات

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند: خێرا بوونەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئێرانمان نەبینیوە.

ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ هەواڵدەری ئاسۆشەیتێد پرێس ڕایگەیاند کە ئاوا ناگاتە بەرچاو کە ئێران بە شێوەیەکی چالاکانە ئۆرانیۆم بپیتێنێت.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پاشان بە بێ پێشکەش کردنی هەر جۆرە بەڵگەیەک پاگەندەی کرد کە ئەو ناوەندە لەم دواییەدا جموجۆڵێکی نوێی لە ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران بینیوە.

ڕافائێل گرۆسی وتی کە سەرەڕای ئەوەی کە دەستمان بە ناوەندە ئەتۆمیەکانی ئێران ناگات ، چاوەدێران هیچ چالاکیەکیان لە ڕێگای مانگیلەوە نەبینیوە کە نیشانی بدات کۆماری ئیسلامی ئێران وەبەرهێنانی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی خۆی سەرتر لە ئەوەی کە پێش شەڕی 12 ڕۆژە ئەنجام دابوو، خێرا کردبێتەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha