١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤١
Source: Mehrnews
ئەمیرە کوردەکەی ئەرتەشی ئێران ستراتێژییەکی دوژمن ئاشکرا دەکات

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: ئەوڕۆکە هەموو هەوڵ و ستراتژیی دوژمن بۆ سەر کۆریدۆرەکان و سنووردارکردنی بەهرەمەندی ئێران لەو کۆریدۆرانەیە.

ئەمیر سەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە کۆبەندی پسپۆڕیی لێکدانەوەی پێش‌نووسی بەڵگەی کۆگری گەشەی دەریایی وڵات کە لە زانکۆی ئەمیرکەبیری تاران بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە گرینگیی ستراتژیکی دەریا و پێویستیی پەیوەندیی قووڵی ئێران بە کەنارە باشوورییەکانی، ڕایگەیاند: ئەگەر بەڵگەی گەشەی دەریایی لە ئاستی کاغەزێکدا بمێنێتەوە و قووڵایی وڵات پەیوەستی دەریا نەکرێت، گەشەی ڕاستەقینە وەدی نایێت.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بە ئاماژە بە پێویستیی گەشەی دەریایی بە زانستی و تەکنۆلۆژیی تایبەتی و دیار‌بوونی دەفرایەتی بەڵگەی کۆگری گەشەی ئێران، وتیشی: پێویستە لەم قۆناغەدا تەرکیزی تایبەت بخەینە سەر ڕهەندە ستراتژیک و ژێئۆپۆلیتیکییەکانی دەریا و ڕۆڵی کۆریدۆرەکان لە پەیوەندیی قووڵی دەریا لەگەڵ کەنارەکاندا.

ئەمیر ئێرانی لە درێژەدا ئاشکرای کرد: دوژمن دەیەوێ کۆریدۆرەکان بگرێتە بندەستی خۆی و بەهرەمەندی ئێران لەو کۆریدۆرانە سنووردار بکات و تەنیا خۆی لێی بەهرەمەند بێت و بەداخەوە لە ناوخۆی وڵاتیشا زۆرترین تەرکیزی ئێمە لەسەر کۆریدۆری باکوور-باشوور بووە و بەرەی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوامان پشتگوێ خستووە، بەڵام ئەو تەوەرە دەتوانێ ڕۆڵێکی گرینگ لە داهاتووی ئابووری و ئەمنیی ئێراندا بگێڕێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha