١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٣٩
Source: Mehrnews
ئیسرائیل کەوتووەتە تەنگەژەوە/ ئەگەری پێشێل کرانی ڕێککەوتنی غەززە زۆرە

سیاسەتوانی تورکیایی بە ئاماژە بە کێشە و ناڕوونییەکانی گەڵاڵەی ترامپ جەختی کرد کە ئیسرائیل لە دوو ساڵی دواییدا لە بواری سیاسی و سەربازییەوە شکستی هێناوە و هەر ئەوە هۆکاری قبووڵ کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕەکە بوو.

گرووپی نێودەوڵەتی: لە ڕێكەوتی 29 ی سیپتەمبەر، دۆناڵد ترامپ و بنیامین نتانیاهۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە کۆشکی سپی گەڵاڵەیەکی 20 بڕگەییان بۆ ئاشتی لە غەززە ڕوونوێنی کرد و دوای دانوستان و هەوڵی بەردەوام، ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، حەماس لە ڕێککەوتنی کۆتایی هەواڵی دا ولە ڕۆژی هەینیەوە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین بۆ ماڵەکانیان دەستی پێکرد.

ئەگەرچی ئەو گۆڕانکاریە، وەکوو هەنگاوێکی گرینگ لە ڕێگای ئاشتی دێتە ئەژمار، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە کارناسان باس لە ئەگەری پێشێل کرانی ڕێککەوتن لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکەن.

لە ئەو پێوەندیەدا هەواڵنێری مێهر، گفتوگۆیەکی لەگەڵ مستەفا کایا جێگری پارتی ئیسلامی سەعادەت و پەرلەمانتاری پەرلەمانی تورکیا ئەنجام داوە کە ناوبراو سەبارەت بە خاڵەکانی ئاماژە دراو لە ئەو گەڵاڵە و ئایا پرسی چەکداماڵینی حەماس لە داهاتوودا دەبێتە کێشە و ئەگەری پێشێل کرانی ئەو ڕێککەوتنە دەڵێت: سەرەتا دەبێ بڵێین کە ئیسرائیل لە گەییشتن بە ئامانجی سەربازی و سیاسی خۆی شکستی هێناوە و دوورەپەرێز بووەتەوە. ئەوەش بڵێم کە حەماس ڕایگەیاندووە کە تەنیا چەکەکانی ڕادەستی حکومەتی فەلەستینی دەکات و ئیسرائیلێک کە هیچ سنوورێک بۆ خۆی دانانێت، بە ئەگەری زۆرەوە ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات.


هەروەها سەبارەت بە هۆکاری قبووڵ کردنی گەڵاڵەکەی ترامپ لەلایەن ئیسرائیلەوە دەڵێت: ئیسرائیل کەوتووەتە تەنگەژەوە. لە حاڵێکدا کە چاوەڕوانی دەکرد بە ڕێککەوتنی ئیبراهیم ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی پەرەپێبدات، تووشی دوورەپەرێزی بووە و تەنانەت هێرشی کردە سەر وڵاتانی دەوروبەریشی. هەندێک وڵات ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر نتانیاهۆ بێتە وڵاتەکەمان، دەستگیری دەکەین. لەوانەشە ئیسرائیل بە ئەو ڕێککەوتنە ویستوویەتی کە کات بکڕێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha