دوای ڕووخانی باغوز لە ساڵی 2019 وادیار بوو کە داعش کۆتایی هاتوووە، بەڵام ڕاستییەکان لە مەیدان پێچەوانەی ئەوە نیشان دەدات. ئەو گرووپە لە ڕێگای شانە نوستووەکانەوە درێژە دەداتە چالاکی و تیرۆر و داو و بۆمبدانەری لە دژی هێزەکانی هەسەدە، ڕێبەرانی خۆجەیی و خەڵکی سڤیل لە دێرەزوور، ڕەقە و حەسەکە، کە خەساری گیانی و دارایی زۆری بەدواوە بووە.
دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، چالاکیەکانی داعش لە کوردستانی سووریا زیادی کردووە. ئەو گرووپە ئاژاوە سیاسی و بۆشاییە ئەمنیەکان بۆ ڕێکخستنی دووبارەی هێزەکانیان دەقۆزنەوە.
Your Comment