١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٤
Source: Mehrnews
حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

کارناسانی ئێرانی و فەلەستینی جەختیان کرد کە هەر جۆرە سەروەرییەکی بیانی لە غەزە بۆ حیماس و گەلی فەلەستین تەواو پووچ و ڕەت‌کراوەیە.

بەشی نێودەوڵەتی: لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی "داهاتووی غەزە لەسای پلانی ترامپ" بە ئامادەبوونی شێخ محەمەد مەوعێد (سەرۆکی وەفدی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی زانایانی فەلەستین لە لوبنان)، مەنسوور بەراتی (توێژەری بواری ئیسرائیل)، محەمەد ئەبووعوبەید (هەواڵنێری "العالم" لە غەزە)، محەمەد بەیات (کارناس و توێژەری ڕۆژهەڵاتی ناوین)، حسێن هوشمەند (کارناسی پرسەکانی ئەمریکا) و محەمەدڕەزا مورادی (بەڕیوەبەری گشتیی نێودەوڵەتی و هەواڵە دەرەوەییەکانی ئاژانسی مێهر) لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی گرووپی میدیای مێهر بەڕیوەچوو و لە خوارەوە پۆخستەی لێدوانەکانیان دەخوێنینەوە:

ـ شێخ محەمەد مەوعێد: ڕژیم ئیسرائیل کە خۆی هەموو بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی پێشێل‌کردووە، بە کەڵک‌ئاژووریی لە پاڵپشتی ئەمریکا درەنگ و زوو ئەم ڕێککەوتنەش پێشێل دەکا و نایەوێ هیچ بە فەلستینییەکان بدات، هەر بۆیە هگەمووان دەبێ هەمبەر بە فێڵبازیی ئەو ڕژیمە هوشیار بن. ئوی لەمناوە گرینگە ئەوەیە کە ئەوان دەیانەوێ ئەسیرانیان ئازاد بکەن و پاشان نە شەڕ دەوەستێنن و نە لە غەزە دەکشێنەوە و نە گەمارۆ هەڵدەوەشێننەوە، بەڵکوو دەمێننەوە تا بەرخۆدان ناچار لە چەکدانبان بکەن و پاشان هێزەکانی بەرخۆدان سزا بدەن و سەرکردەکانیان لە کەرتی غەزە وەدەر بنێن.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

ـ محەمەد ئەبووعوبەید: خێرایی وەڵامی حیماس بە پلانی ترامپ بە ئامانجی وەستاندنی شەڕی غەزە و داخستنی ڕێگای بیانووهێنانەوەی داگیرکەران، هەنگاوێکی ئیجابی و گرینگ بوو. حیماس بەو کارەی نیشانی دا کە ئەو گرووپەی بەرخۆدان خوازیاری کۆتایی بەپەلەی شەڕی غەزەیە و ئەگەر ترامپ و نتانیاهۆ نابەڵێنی نەنوێنن و پێشێلی نەکەن. هەڵبەت نابێ فەرامۆش بکەین کە زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی ئەم ڕێککەوتنە بە هەلێکی گونجاو دەزانن بۆ پەرەدان بە کۆنتڕۆڵی خۆیان لە غەزە بە ڕاپەڕاندنی پڕۆژەگەلی سەرمایەدانەری.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

ـ محەمەد بەیات: ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە ڕێبەرانی عەرەب کە ئەو هەموو تێچووە تەرخانی کەرتی سەربازییان دەکەن، بۆ ناتوانن بەرگرییەکی لانی‌کەمی لە بەرژەوەندیی فەلەستینییەکان بکەن. بەڵام لە ئاوەها هەلومەرجێکدا پلانی 20 بڕگەیی دۆناڵد ترامپ لە دڵی کۆبوونەوەی ترامپ و نتانیاهۆ و پاشان بە ڕەزامەندیی ڕێبەرانی وڵاتانی عەرەبی دێتە دەرێ. دیارە حیماسیش باش دەزانێ کە ئەگەر داگیرکاریی زایۆنییەکان بە سەر غەزەدا لەوە زیاتر درێژە بخایێنێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە زیانێکی گەورە بە ئامانجی فەلەستین بگات و ڕەنگە کەرتی ڕۆژئاواش لەو شەڕە بگلێت و داگیر کرێت. هەر چەند درێژەی دەسەڵاتدارێتی ڕاستەکان بە ئایدیای ئیسرائیلی گەورە، هەڤیازییەکی ئەرێنییە بۆ فەلەستینییەکان.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

ـ محەمەدڕەزا مورادی: دانوستانەکان بۆ ڕاپەراندنی قۆناغی یەکەمی پلانەکەی ترامپ، واتە ئاڵوگۆڕیی ئەسیران و ئاگربڕ دەستی پێکردووە و وادیارە ئەنجامی ئیجابی و کەشێکی ئەرێنی بەسەر ئەو دانوستانانەدا زاڵە. بەلام لە بابەتی قۆنقغەکانی تری، پێدەچێ کە بەو ئاسانییە نەبێت و ڕاپەڕاندنی مومکین نەبێ، چونکە لە بنەڕەتدا کێشە و ئالنگارییەکان لە قۆناغی دووەمەوە دەست پێدەکات. هەر بۆیە زۆربەی کارناسان بە هوشیاری و کۆنسێرڤاتانە دەڕوانە داهاتووی غەزە.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

ـ حسێن هوشمەند: دزەی وڵاتانی عەرەبی لە تیمی ترامپ و نزیکبوونەوەیان لە ترامپ بە هۆی پەیوەندییە ماڵییەکانە و ئەمەش لە خۆیدا گرینگە و کاریگەری بووە بە سەر ئاراستەکرانی پلانی 20 بڕگەیی. چونکە باش دەزانین ترامپ هیچ گوێی لە جەنایەتەکانی غەزە و پاڵپشتیی مرۆڤدۆستانەکان نییە، بەڵکوو ئەوی بۆ ترامپ گرینگە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و هاوبەشانی بازرگانیی لە ناوچەیە.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

ـ مەنسوور بەراتی: بۆ لێکدانەوەی پلانەکەی ترامپ دەبێ ئاوڕ لە دووفاقەی لۆژیک و عەقڵی ئێرانی و فەلەستینی بدەینەوە؛ بۆ ئێران ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە وستانێک کە لە ڕێککەوتنی ئابراهام وەدی هاتبوو، دەست پێدەکاتەوە و وڵاتانی عەرەبی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تلاڤیڤ داخستبوو، دەست دەکەنەوە بە ئاسایی‌کردنەوەی پەیوەندی، چونکە شەڕ نامێنێت و ئاستەنگی سەرەکی لادەچێت و چیتر هۆکاری ئایدۆلۆژی و شەرعییەت مانای نامێنێت. بەڵام بۆ فەلەستین، هەندێک لە بڕگەکانی پلانەکەی ترامپ بە قازانجی فەلەستینییەکانە و هەندێکیشیان بە قازانجی ئیسرائیل و بە زیانی فەلەستینە.

حیماس مل بە سەروەریی ڕۆژئاوایی لە غەزە نادات؛ ئەمریکا فێرە بە هەڵفریواندان

Your Comment

You are replying to: .
captcha