١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٤١
Source: Mehrnews
ئەکسیوس پاگەندەی بانگهێشتی ئێران بۆ کۆبوونەوەی "شرم الشیخ" دەکات

مێدیایەکی ئەمریکی پاگەندەی کرد کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە لە کۆبوونەوەی شەرموشەیخ سەبارەت بە غەززە بەشداری بکات.

 ئەکسیۆس لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە پاگەندەی کرد کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە هەتا لە کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە کە دووشەممەی داهاتوو لە شەرموشێخ بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکات.

سەرۆک کۆماری میسر چەند کاتژمێر پێش ڕایگەیاند کە شاری شەرموشێخی میسر دووشەممە میوانداری کۆبوونەوەی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە بە سەرۆکایەتی هاوبەشی سیسی و ترامپ و بە بەشداری ڕێبەرانی زیاتر لە 20 وڵات دەبێت.

بە پێێ بەیاننامەی سەرۆک کۆماری میسر، ئامانج لە ئەو کۆبوونەوە کۆتایی هێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە، تۆکمە کردنەوەی هەوڵەکان بۆ گەییشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دەسپێکی خولی نوێی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەییە.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری میسر پێشتر لە زمانی عەبدولفەتاح سیسیەوە ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە داهاتوودا دەبێتە میوانداری کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ باشتر کردنی دۆخەکە و بووژانەوە خێرا لە کەرتی غەززە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha