لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا و مەرجەکانی ڕوونکردنەوە دەدات.
وتیشی: جارێکی تر دووپاتی دەکەمەوە کە بابەتی دانوستانەکانمان تەنها ئەتۆمییە؛ هەمیشە بەم شێوەیە بووە، ئێستا بەم شێوەیە و هەرگیز هیچ پرسێکی دیکەمان تێدا نەخستۆتە ناوەوە. ئەمە هەڵوێستی هەمیشەیی ئێمەیە.
ڕاشیگەیاند: سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، بەهۆی ئەوەی لە نیویۆرک ڕوویدا و پرسەکانی دواتر، بەڕاستی هیچ زەمینەیەک بۆ دەستپێکردنی دانوستان نابینین؛ مەگەر پلانێک بخرێتەڕوو کە بتوانێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانماندا بگونجێت. لەو حاڵەتەدا بە دڵنیاییەوە لەبەرچاوی دەگرین.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خاڵێک هاتە ئاراوە کە ئەمریکا دەیەوێت واز لە پیتاندنی ٦٠% بهێنین لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی سناپباکەکە. من ئەم پەیامانە پشتڕاست ناکەمەوە؛ ئەمە هەڵوێستی ئەمریکا نەبووە. دانوستانەکان لە نیویۆرک ئەنجامدرا، ئێمەش ئامادەبووین دانوستاندن لەسەر پرسی مادەی لەسەدا ٦٠ بکەین ئەگەر گفتوگۆی سناپباک و گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی پێشوو بەتەواوی دابخرێت و ئەنجام نەدرێت، لە بەرامبەردا دانوستاندنمان لەسەر پرسی مادەی لەسەدا ٦٠ دەکرد و ڕێکخستنمان بۆ دەکرد.
بەڵام هەڵوێستی ئەمریکییەکان ئەوە بوو کە ئەگەر ئێران پیتاندنی لەسەدا ٦٠ی خۆی ڕادەست بکات، ئەوا سناپباک تەنها شەش مانگ دوادەخەن؛ کە بەڕاستی هەڵوێستێکی زیادەڕەوی و تەواو نالۆژیکی و لە سەدا سەد قبووڵنەکراو بوو.
زیادیشی کرد هەروەها ئێمەش لەوەمان ئاگادار کردنەوە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ئەو دانوستانانەی کە لە نیویۆرک ئەنجامدرا نەگەیشتنە ئەنجام.
هەروەها بە لایەنە نێوەندگرەکانم وت کە هیچ کەسێکی عاقڵ داواکارییەکی لەو شێوەیە قبووڵ ناکات. ئەگەر ئامادە بوون پرسی سناپباک بۆ هەمیشە دابخەن، بڕیارنامەی ٢٢٣١ لە کاتی خۆیدا – کە ١٦ی ئۆکتۆبەرە – هەڵوەشێتەوە و پرسی ئێران لە کارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش لابرا، ئەوا دەکرا داواکارییەکانیان لەبەرچاو بگیرێت. بەڵام ئەمریکییەکان هەرگیز ئەمەیان قبوڵ نەکرد.
Your Comment