٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٦
Source: Mehrnews
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەلی ئێران بچووکترین پاشەکشێ ناکات

سەرۆکی پەڕلەمانی ئێران وتی: یەکپارچەیی خاکی ئێران بە خوێنی سەدان هەزار گەنج کە لەم ئاو و خاکەدا گەورە بوون جێگیر کراوە و میللەتی ئێران بچوکترین پاشەکشێ بە هیچ وەهمێک لەسەری نادات.

 محەممەد باقر قالیباف لە دانیشتنی کراوەی ئەمڕۆی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێراندا لە وتارەکەی ئەمڕۆدا وتی: ئێمە بە توندی ئیدانەی دەستێوەردانخوازانە و بێ بنەما لە بەیاننامەی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی فارس و یەکیەتیی ئورووپا و لە نێویاندا دووبارە بوونەوەی ئیدیعای بێمانا سەبارەت بە دوورگەکانی هەمیشەیی ئێرانی مەزن دەکەین تونب بوزرگ و تونب بچووک و ئەبو موسا.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکپارچەیی خاکی ئێران بە خوێنی سەدان هەزار گەنج کە لەم ئاو و خاکەدا گەورە بوون ئیمزا و جێگیر کراوە و نەتەوەی ئێرانیش بچووکترین ئیمتیاز بە هیچ وەهمێک لەسەری نادات

Your Comment

You are replying to: .
captcha