عەلیمحەمەد بەشارەتی وەزیری پێشووی ناوخۆی ئێران لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر بە ئاماژە بە بەوەی کە پیلانەکانی دوژمن لە دژی ئێران، پێشینەدارە، وتی: لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەدا، ئیسرائیل بۆ یەکەمجار تامی شکستی چێشت. زۆربەی بەڵگە و جیهازاتێکی سیخۆڕی کە لە ناوچەدا کۆیان کردبۆوە، ئەم شکستە نیشانی دا کە لە پشت پەردەی هەڵمەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، هزری ئیمپریالیستیی ئەمریکا و داگیرکاری جیهانی دانیشتووە.
وەزیری پێشووی ناوخۆی ئێران وتیشی: ئێمە ساویلکە نین و باش دەزانین کە دوژمن لە کوێدا زیانی پێگەیشتووە و شەڕی دەروونی ئەوان مومکینە درێژەی هەبێ، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە خودا خۆی پاڵپشتی سەرەکی ئەم وڵاتەیە و ئەو بەجێمان ناهێڵێت.
بەشارەتی جەختیشی کرد: ڕژیمی زایۆنی چیتر بە ئاسانی ناتوانێ دەستدرێژی بکاتە سەر ئێران و من بەپێی دەرکەوتە سیاسییەکان دەڵێم ئەو ڕژیمە هەنگاو نانێتە ناو شەڕێک کە تێیدا سەرکەوتن چەتوونە، چونکە لە شەڕی 6 ڕۆژەدا وڵاتانی عەرەبی لە ماوەی چەند کاتژمێردا شکستیان هێنا، بەڵام لە شەڕی 12 ڕۆژەدا، ئێمە لە ئەنجامدا ئیسرائیلیمان تووشی شڵەژاوی و ناچاربوون بۆ داوای ئاگربڕ کرد.
Your Comment