سەید عەباس عێراقچی لە پەراوێزی کۆبوونەوە لەگەڵ باڵوێز و نوێنەرە دەرەکییەکانی دانیشتووی تاران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: بەردەوام وتوومە کە دەلاقەی دیپلۆماسی داخراو نییە و ئێستا ئەزموونێکمان بۆ سەلماوە کە هیچ ڕێکارێک جگە لە دیپلۆاسی و دانوستان بۆ بەرنامەی ئەتۆمی بوونی نییە.
هەروەها درێژەی دا: چەندین جار هەڕەشەی هێرشی سەبازیان لە ئێران کردووە و تەنانەت هەندێک جاریش تاقیان کردووەتەوە بەڵام بینیان کە پرسی ئێران بە هەوڵی سەبازی چارەسەر نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: هەمان دۆخ بۆ سناپباکیش وایە. هەر وەک هێرش و هەڕەشەی سەبازی نەیتوانی پرسەکە چارەسەر بکات، سناپباکیش نایکات.
ناوبراو جەختی کرد: بە بڕوای یمن لە هەر جۆرە ڕێگاچارەیەک لەسەر بنەمای دانوستان لە داهاتوودا، ڕۆڵی ئەورووپا زۆر کەمڕەنگتر لە ڕابردوو دەبێت.
عێراقچی سەبارەت بە دەنگۆی چوار مەرجی ئەمریکا بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران وتی: ئەو مەرجگەلە بەس لە مێدیاکان بڵاو بوونەتەوە و بە شێوەی فەرمی بە ئێمە ڕانەگەیێندراون.
ناوبروا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ڕێککەوتنی قاهیرە وتی: ئێمە ئەو ڕێککەوتنەمان لەگەڵ ئاژانس واژۆ کردووە بەڵام لە ئێستادا، ئەو ڕێكکەوتنە چی دیکە ناتوانێت بنەمای هاوکاری ئێمە لەگەڵ ئاژانس بێت و بڕیاری ئێرران لەسەر بەردەوام بوونی هاوکارییەکان لەگەڵ ئاژانس ڕادەگەیێندرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دیپلۆماسی هیچکات کۆتایی نایەت؛ دیپلۆماسی هەمیشە لە ئارادایە. بەڵام پرسیار ئەوەیە کە لە چ دۆخێکدا لەگەڵ چ لایەنێک و بە پێی چ هاوکێشەیەک درێژە بدرێت.
Your Comment