دەوڵەتی سووریا ڕاپۆرتەکان لەسەر خۆبواردنی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندی کوردی سووریای وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە ئەو دیدارە لە پێشەوە هەر هاوئاهەنگ نەکرابوو، بەڵام ماڵپەرێكی هەواڵ لە زمانی وەزارەتی دەرەوەی سووریا و ئیدارەی خۆسەرەوە ڕۆژێک پێش ئەو هەڵوێستە ڕاپۆرتی دا کە وەزیری دەرەوەی سووریا بەهۆی ئامادەبوونی نوێنەرانی ئەمریکا لە پێکهاتەی شاندەکە، لە دیدار لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد خۆی بواردووە.
بە پێێ ڕاپۆرتەکان ، ئەو دیدارە بڕیار بوو بۆ لێکدانەوەی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی 10 مارس لە نێوان ئەحمەد شەرع و مەزلۆم کۆبانێ بەڕێوە بچێت.
بەسام سولەیمان شرۆڤەکاری سیاسی نزیک لە دیمەشق لە فەیسبووک نووسیویەتی: ئەو دیدارە لەبەر نەبوونی هاوئاهەنگی پێشوو بەڕێوە نەچوو. خاتوو ئیلهام ئەحمەد بە بێ ڕاگەیاندنی پێشوو تەلەفۆنی کردووە کە خەریکە لە سنووری لوبناەوە دێتە نێو خاکی سووریا، لە ڕاستیدا بەرپرسانی ئەو دۆسیە لە ئەو کارفە شۆک بوون و شاندێکیشیان بۆ پێشوازی لە ناوبراو نارردە سەر سنوور بەڵام هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی بەڕێوە نەچوو.

دەوڵەتی سووریا ڕاپۆرتەکان لەسەر خۆبواردنی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ شاندی کوردی سووریای وەدرۆ خستەوە و ڕایگەیاند کە ئەو دیدارە لە پێشەوە هەر هاوئاهەنگ نەکراوە.
Your Comment