٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:١٢
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود و دەستگیر کرانی پاڵپشتانی خەڵکی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی دەریایی سەموود و دەستگیر کرانی پاڵپشتانی خەڵکی غەززەی بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە بەرز نرخاندنی هەوڵی مرۆڤانەی چالاکان و گرووپە خەڵکیەکان لە وڵاتانی جیاوازەوە بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و هەوڵ بۆ شکاندنی گەمارۆی غەززە، هەوڵی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر ئەو کاروانەی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵی تیرۆریستی وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها داوای لێپرسینەوە لە جەنایەتکارانی ئیسرائیلی و هەوڵی بەپەلەی کۆمەڵگای جیهانی لە ئەو بارەی کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha