ئیلهام ئەحمەد، دیپلۆماتی باڵای ئیدارەی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ئەلمەجەلە چاپی لەندەن وتی ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی تورکیا بۆ کردنەوەی دەروازی سنووری نێوان شاری قامیشلۆ لە سووریا و شاری نوسەیبین لە پارێزگای ماردینی تورکیا کراوە. بە وتەی ناوبراو، ڕێكکەوتنی گشتی لە نێوان دوولایەنەکە کراوە و دانوستانی دوایی بۆ دیاری کردنی وردەکارییەکان درێژەی دەبێت.
ناوبراو ئەو گۆڕانکارییەی هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییەکانی تورکیا و پەکەکە، وەسف کرد. هەروەها جەختی کرد کە بانگهێشتی فێڤریەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە و هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بۆ ئاشتی لەگەڵ چەکداەکان، بووە هۆی کردنەوەی ڕێگای پێوەندی لەە نێوان ئەنقەرە و کوردی سووریا.
هەروەها وتی کە سەرەڕای ساڵەها دوژمنایەتی، پێوەندی لە نێوان تورکیا و هێزەکانی هەسەدە کە هیچکەسێک بیری لێنەدەکردەوە، ئێستا وردە وردە خەریکە ئاسایی دەبێتەوە. ئەو گۆڕانکارییە لە ڕێگای ئاگربڕ، دیپلۆماسی پشتی پەردە و نیگەرانییە هاوبەشەکان سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی دوابەدوای شکستی داعش ڕووی داوە.
ئیلهام ئەحمەد هەروەها داوای لە تورکیا کرد لە دانوستانەکانی ئێستا لەگەڵ دیمەشق ڕۆڵی ناوبژیوانی بێ لایەن بگێڕێت. ناوبراو وتی هەڵوێستەکانی تورکیا تا ئێستا ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتەی دواخستووە.
Your Comment