٢٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٥٠
Source: Mehrnews
سەرۆک کۆماری عێراق: ئێران هەمیشە وتوویەتی چەکی ئەتۆمی ناوێت

سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر ئاشتی خوازانە بوونی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران جەختی کرد و وتی: لایەنی ئێرانی جەختی کردووە کە قەد بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە.

عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی فڕانس 24 جەختی کرد: هیوادارین هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە دووپات نەبێتەوە، لایەنی ئێران بەردەوام جەختی کردووە کە قەد بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە.

ناوبراو سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەش وتی: دۆخی کارەسات باری غەززە لە سێبەری ڕژانی خوێنی منداڵان و بێ تاوانەکان و نەبوونی خۆراک و دەرمان ناتوانێت بۆ هەتایە درێژەی هەبێت.

ڕەشید وتیشی: هەمووان لە ناوچەکە نیگەرانن لە هێرشەکانی ئیسرائیل. هەنگاوی یەکەم بۆ بەدی هاتنی ئاشتی و سەقامگیری ڕاگرتنی هێرشەکانە.

ناوبراو سەبارەت بە سەربازانی ئەمریکیش وتی: پاشماوەەی ئەو سەربازانە لە عێراق یان بەجێهێشتنی وڵات بە پێی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن دەچێتە پێشەوە. ئێمە گەییشتووینەتە قۆناغێک کە چی دیکە پێویست بە بوونی هێزی چەند هاووڵاتی یان ئەمریکی بۆ درێژخایەن نییە و کاتی چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە پێوەندی بە دوولایەنەکەوە هەیە.

ڕەشی د درێژەی دا: داعش شكستی خواردووە و سەرجەم سنوورەکانی عێراق لە کۆنترۆڵدایە. ئێمە هەر جۆرە جموجوڵێکی تیرۆریستی لە ناوچەکە چاەدێری دەکەین. بەدوای داخستنی کەمپی هۆڵین چونکوو ئەو کەمپە لە سنوورەکان، بۆ سووریا و عێراق و تەنانەت تورکیاش هۆی مەترسییە. سەبارەت بە حەشدی شەعبیش ئەبێ بڵێم کە ئەوان بەشێک لە هێزە ئەمنیەکانی عێراقین کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش و تیرۆریزم پێک هاتن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha