٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٣:٤٧
Source: Mehrnews
بەرپرسێکی ئەمریکی پاگەندەی کرد: واشنتۆن ئامادەی دانوستان لەگەڵ ئێرانە

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد کە وڵاتەکەی ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانە.

 میگنۆن هیڤستۆن، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "الجزیرە" ئیدعای کرد کە ئەمریکا بەردەوام بۆ دانوستان و گفتوگۆ داوای لە ئێران کردووە، چونکە دەرفەتەکان زۆر نین.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا دەیەوێ ئێران ئامادەی قبووڵ‌کردنی پشکنینەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بێت، ئیدعای کرد: وواشنتۆن سەرەڕای داسەپاندنی گەمارۆکان لە لایەن ترۆئیکای ئەورووپی دژی ئێران، ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ تارانە.

پێشتریش ستیو ویتکاف، نوێنەری دۆناڵد ترامپ لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا خوازیاری گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانە، ئیدعای کردبوو کە وڵاتەکەی لە ئێستاشدا خەریکی گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکانە.

پیش از این استیو ویتکاف، نماینده دونالد ترامپ رئیس‌جمهور آمریکا در امور خاورمیانه با اشاره به اینکه آمریکا تمایل به گفتگو با ایران دارد، مدعی شد که کشورش در حال گفتگو با ایرانی‌ها است.

Your Comment

You are replying to: .
captcha