بە گێڕانەوە لە "النشرە"، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێک بۆ بلۆمبێرگ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بە هۆی داخستن و وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، تووشی زیانێک لە نێوان 22 تا 25 ملیارد دۆلار بووە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە شیمانەی دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داهاتوو کرد و وتیشی کە هێشتا چاوەروانی وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵن.
ئەوە ل کاتێکدایە کە کۆمپانیای بازاڕدۆزیی نەوتی عێراق (سۆمو) جەختی کرد کە ڕێککەوتنەکان لە قۆناغی کۆتاییدایە و هەروەها پێشەوا هەورامی، وتەبێژی دەوڵەتی هەرێم، ڕوونی کردەوە کە هەناردە دەتوانێ لە ماوەی 48 کاتژمێر پاش یەکلابوونەوەی ڕێککەوتنەکان، دەست پێبکاتەوە.
Your Comment