٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:١٩
Source: Mehrnews
سنووردانان بۆ مەوداپێویی مووشەک، هەوڵ بۆ چەکداماڵین لە ئێران

ڕێبەری ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکایان بە "بەربەستێکی یەکجاری" زانی و بە ئاشکراکردنی پیلانی واشنتۆن بۆ سنووردارکردنی بڕەوی مووشەکە ئێرانییەکان، جەختیان کرد: ئامانجی دوژمن، چەکداماڵین و تەسیلم‌کردنی گەلی ئێرانە.

بەشی سیاسی: لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیی شەوی سێ‌شەممە (1ی ڕەزبەر) بە بۆنەی حەوتی بەرەڤانی پیرۆز، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران بە داکۆکی لە یەکڕیزی و یەکپارچەیی گەلی ئێران، دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە پرسەی ناڤۆکی و ئەتۆمی و بابەتی بەرگرییان بە "بەربەستێکی یەکجاری" و پڕ لە زیان زانی. بەڕێزیان بە ئاماژەی ڕاشکاوانە بە داواکاریی زۆرەملێیانەی واشنتۆن بۆ سنووردارکردنی بڕەوی مووشەکە ئێرانییەکان، ئەو هەنگاوەیان بە بەشێک لە ستراتژیی هێژمۆنیگەرانەی ئەمریکا بۆ چەکداماڵین و تەسلیم‌بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران لێکدایەوە.

لەو لێدوانەدا، ڕێبەری ئێران وێڕای نرخاندنی یادی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و شەهیدانی بەرەی بەرخۆدان، فەرموویان: "دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بۆ پرسی ئەتۆمی و ڕەنگە پرسەکانی تر، بەربەستێکی یەکجارییە". ئەم لێدوانانە دەتوانێ بەجۆرێک وەڵامێکی یەکلاکەرە بە گوشارەکانی ئەمدواییەی کۆشکی سپی بێت کە لە قەوارەی هەڕەشەی بەردەوام، خوازیاری داخرانی یەکجاریی پیتاندنی ئۆرانیۆن و سنووردارکردنی بڕەوی مووشەکی بالستیکی ئێران بۆ کەمتر لە 500 کیلۆمەترە.

یەکگرتوویی گەل، دەسەڵاتی ئەتۆمی و بەهانەدان بە زۆرەملێی ئەمریکا

ڕێبەری ئێران لە سەرەتای وتارەکەیاندا، ئاماژەیان بە ڕووداوەکانی شەڕی 12 ڕۆژە کرد و یەکگرتوویی بێ‌وێنەی گەلی ئێرانیان بە هۆکاری سەرەکیی پووچەڵ‌کردنەوی پیلانی دوژمنان زانی و جەختیان لەوە کرد کە دوژمن بە ئامانجی ئاژاوەنانەوە و شۆڕش، فەرماندە سەربازی و کەسایەتییە کاراکانی کردە ئامانج، بەڵام یەکگرتوویی و یەکپارچەیی گەلی ئێران، مشتێکی پووڵایین بوو بۆ سەر دوژمن، چونکە هەر هەوڵێک بۆ پارچەپارچەکردنی ئیتنیکی و سیاسی، هەڵەیەکی هەمیشەییە.

بەڕیزیان هەروەها ئاماژەیان بە گرینگیی ستراتژیکی پیتاندنی ئۆرانیۆم کرد و ئەوەیان بە هێمایەک بۆ پێشکەوتی زانستی و خۆبژێوی زانی و ڕایانگەیاند: پیتاندن پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە کە ئۆرانیۆمی خاو دەکاتە ماددەیەکی بەنرخ بە دەسکەوتی ئاشتەواییانە لە بوارەکانی کشتوکاڵ، پیشەسازی، توندروستی و بەرهەم‌هێنانی وزە و ئێران لە 33 ساڵی ڕابردوودا ئەو تەکنۆلۆژیای خۆجێی کردووە و ئێستا لە ڕیزی 10 وڵاتی سەرتری جیهانە و ئاستی پیتاندنی بەبێ هیچ مەبەستێکی دزێو بۆ چێکردنی چەکی ئەتۆمی، گەیاندۆتە لەسەدا 60 و لەو سۆنگەوە شانازی بە ڕاهێنرانی هەزاران هێزی پسپۆڕیی بواری ئەتۆمی و پیشەسازییە هاوپەیوەندەکانی ویستی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی مووشەکی ئێران؛ هێژمۆنیی شاراوە لە قەوارەی دانوستاندا

یەکێکی تر لە تەورە گرینگەکانی وتارەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕەتکردنەوەی یەکجاری ویست و داواکاریی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی بڕەوی مووشەکیی ئێران بوو و بەڕیزیان ڕاشکاوانە ڕاشیگەیاند کە واشنتۆن دەیەوێ ئێران لە مووشەکی نێوان‌ىرەو و کورت‌بڕەو بێ‌بەش بێت، بۆ ئەوەی "نەتوانی وەڵامی دەستدرێژییەکان بداتەوە". ئەم بێ‌بەشییە، نە تەنیا دەسەڵاتی بەرگریی ئێرانی کردۆتە ئامانج، بەڵکوو بەشێک لە ستراتژیی بەربڵاوی ئەمریکا بۆ چەکداماڵینی یەکجاریی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

لە لێکدانەوەی ئەم وت بەنرخانەی ڕێبەری ئێران دەردەکەوێت کە بەڕێزیان دانوستان لە ژێر گوشاری نەک هەر بێ‌ئەنجام، بەڵکوو پڕ لە زەرەر دەبینن و ئەزموونی بەرجام کە ئەمریکا لێی کشاوە و پەرەی بە گەمارۆکانی دا، خۆی شایەدێکە بۆ نامتمانەیی لایەنی ئەمریکایی. هەروەها پێداگریی بەڕێزیان سەبارەت بەوەی کە "هیچ گەلێکی بەشەڕەف دانوستانی هاوکاتی هەڕەشە قبووڵ ناکات" خۆی نیشاندەری ڕەت‌کردنەوەی هەر جۆرە زەختێکی واشنتۆنە. چونکە قبووڵ‌کردنی دانوستانێکی لەو چەشنە، بە واتای تەسلیم‌بوونە لە بەرامبەر هەڕەشەکان و کردنەوەی دەرگای داواکاریی زیاتر و لەوان سنووردارکردنی پەیوەندییە دەرەوەییەکان و تەنانەت پرسە ناوخۆییەکانی ئێران.

ئامانجی شاراوەی ئەمریکا لە گوشارەکانی بۆ سەر مووشەکی ئێران

لە گۆشەنیگای شرۆڤەییەوە، داواکاریی ئەمریکا بۆ گوشارخستنە سەر ىرەوی مووشەکی ئێران، سەرتر لە پرسی تەکنیکی، بەشێکە لە سیاسەتی "گوشاری لانی‌زۆری" بۆ پاراستنی دەستڕۆیشتوویی سەربازی لە ناوچەدا و واشنتۆن کە خۆی گەورەترین هەماری مووشەکی جیهانی هەیە، بەو کارە بەدوای لاوازکردنی هێزی بەرگریی ئێران لە بەرامبەر دەستدرێژییە شیمانەییەکانی ئیسرائیل و هاوپەیمانانە و ئەمە واتە ئامانجی کۆتایی نەک ئاشتی، بەڵکوو هێژمۆنییە. هەر بۆیە ڕێبەری ئێران بە جەخت لەوەی کە "دانوستانێک کە ئەمریکا هەر لە دەسپێکییەوە، ئەنجامەکەی وەک زەختێک دیاری بکات، بێ ئەنجام و پڕ لە زەرەرە"، ئەو پیلانەیان ئاشکرا کرد.

سنووردارکردنی بڕەوی مووشەکی، چەکداماڵین لە ئێران

ڕێبەری ئێران لەو لێدوانەیاندا نە تەنیا هێڵە سوورەکانی بەرگری ئێرانیان داڕشت، بەڵکوو پەیامێکی ڕوونیان بە کۆمەڵگای جیهانی دا: ئێران تەسلیمی زۆرەملێی نابێت و بەپێی بنەماکانی شۆڕش، بەردەوام دەبێت لە پێشکەوتی خۆجێی.

Your Comment

You are replying to: .
captcha