٢٥ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:١٤
Source: Mehrnews
لەبارەی کاروانی سەموود؛ پەیامی خۆڕاگری بۆ هەموو جیهان

زیاتر لە 1000 چالاکی سیاسی بە زیاتر لە 50 پاپۆرە لە قەوارەی کۆمەڵە پاپۆرە و کاروانی سەموود بەرەو کەرتی غەزە بەڕێوەن تا گەمارۆی ئەو ناوچە بەر شەڕ کەوتووە، تێکبشکێنن.

 زیاتر لە 50 پاپۆرە لە قەوارەی کۆمەڵە پاپۆرە و کاروانی سەموود لە ئاوەکانی باشووری یۆنان لە دەریای ناوەڕاستدا کۆ بوونەوەتەوە، هەتا وێڕای 6 پاپۆرەی تر کە لە دوورگەی کرێتی یۆنانەوە هاتوون، بەرەو کەرتی غەزە برۆن. بەڵکوو گەمارۆی ڕژیمی زایۆنی کە نزیکەی دوو ساڵە بەسەر ئەو کەرتەدا سەپاوە، بشکێنن.

سەرەڕای هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی و هەوڵی کابینەی بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک‌وەزیرانی ئەو ڕژیمە بۆ پێشگری لە گەیشتن کۆمەڵە پاپۆرەکان بە غەزە، هەموو پاپۆرەکانی کاروانی سەموود بە شێوەی هاوکات بەرەو ئەو کەرتە سەریان پێوە ناوە. بەوەشەوە پاپۆرەیەکی ناو کاروانەکە ئەوڕۆ لە کاتی وەستان لە بەندەرێکدا کەوتە بەر هێرشی درۆنێکی زایۆنی، بەلام ئاگرەکە خێرا لە لایەن دانیشتووانی پاپۆرەکە کوژایەوە.

23 ڕۆژ دۆستایەتی لەگەڵ دەریا

زۆربەی پاپۆرەکانی کاروانی سەموود لە 23 ڕۆژی ڕابردووەوە لە بەندەری بارسێلۆنی ئیسپانیاوە ڕێ کەوتوون و بۆ چەندین ڕۆژ لە بەندەرەکانی سیدی بووسەعید و بێنزرێتی توونسدا لەنگەریان خست. لەوێشەوە پاپۆرەی تر تەڤڵی ئەم کاروانە بوو و پاش ئۆپەراسیۆنی نۆژەن‌کردنەوەی زۆربەی پاپۆرەکان، کاروانەکە بەرەرو وێستگەی دواتر لە بەندەر سیراکۆز لە سیسیلی یوونان وەڕێ کەوتن.

1000 کەس لە قەوارەی زیاتر لە 50 پاپۆرە

ئەم کاروانە نزیکەی 1000 چالاکی سیاسیی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی لە پاپۆرەکانی خۆیدا هەڵگرتووە کە هەڵگری پەیامی هاوڕیزی لەگەڵ فەلەستینییەکانی غەزە و ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی و بوردومانی بێ‌بڕانەوەیان لەگەڵ ئەرتەشی زایۆنی بۆ هەموو جیهانن.

بە گوێرەری ئەم ڕاپۆرتە، هاوئاهەنگیی نێوان ئەو جەماوەرە زۆرە لەو کۆمەڵە پاپۆرەدا خۆی ئاستەنگێکی گەورەیە، بە تایبەت کە زۆربەی پاپۆرەکان چکۆلەن و خورادنی پێویستی و ئاو وسووتەمەنیان پێ نییە. بەو پێیە پاپۆرەی "ئالما" کە گەورەترین پاپۆرەی بەشداربووی کاروانی سەموودە، بەرجستەتر دەبێتەوە و ڕۆڵی دابین‌کەری سووتەمی و خوراکی پێویستی پاپۆرەکانی تر دەگێڕێت.

هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی

ئەو سەفەرە بێ مەترسی نییە؛ چونکە بەشداربووان هەڕەشەیەکی زۆریان لە لاین کابینەی ئیسرائیلەوە پێ گەیوە و تەنیا بە قۆڵبەست‌کران یان داگیرکران لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان کۆتایی پێ‌نایەت و بوردومانی پاپۆرەیەکیان بەدواوە بووە.

بەشداربووانی ئەو کاروانە لایان وایە کە هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی تەنیا بۆ ترساندن و پێشگری لە هەنگاوەکانی کۆمەڵگای مەدەنییە و ئەم هەڕەشانە نمونەی بەرچاوی "چەتەیی دەریایی"ـیە و دەڵێن کە هەڵسوکەوتیان و ئەوی بە پاپۆرەکانیان هەڵیانگرتووە، خۆی سەلمێنەری هەڵمەتی ئاشتەوایی‌خوازانەیانە و ئەمان هیچ پێشێل‌کارییەکی دەریاییان ئەنجام نەداوە، چونکە هیچ چەکێکیان هەڵنەگرتووە و کارێکی شاراوەیان نەکردووە و تەنیا هەوڵی گەیاندنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە غەزە و پەیامی هاوڕیزی بە جیهانیان دەدەن.

هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کاروانی سەموود

بەوەشەوە شەوی ڕابردوو چەندین درۆنی زایۆنی بە شیوەی بەربڵاوە بە سەر کاروانی جیهانی سەمووددا گشتی کردووە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆمیتەی نێودەوڵەتی شکاندنی گەمارۆی غەزە، 15 درۆنی بە سەر درۆنی "ئالما" و 5 درۆنی تر بە سەر پاپۆری "دیر یاسین"دا بیندراون و پاپۆرەکانی "یولارا" و "ئۆهوایلا"ش کراونەتە ئاماجی هێرشی درۆنی و مووشەکی.

هاوکات "الجزیرە" ئاشکرای کرد کە شەوی ڕابردوو‌ 12 هێرشی درۆنی، 9 بەلەمی کاروانی سەموودی کردۆتە ئامانج.

کاروانی سەموود هەڵگری پەیامی مرۆڤدۆستانە

بەشداربووانی کاروانی سەموود لە پێناو بەزاندن و تێکشکاندنی گەمارۆی غەزە، هەوڵی گەیاندنی ئەم پەیامانە بە جیهان دەدەن:

ـ کاری مرۆڤدۆستانە هەنگاوێکی سەربزێوانە نییە، بەڵکوو لانی‌کەمی کارێکە کە دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی دەستەوەستانیی دەوڵەتان و دامودەزگا نیودەوڵەتییەکان لە هەمبەر کارەستانی غەزەدا دەبێ ئەنجامی بدەین.

ـ ئەم هەڵمەتە هەنگاوێکی مەدەنیی سەربەخۆیە و پەیوەندیی بە هیچ دامودەزگایەکی سیاسییە نییە و هیچ پاڵپشتییەکی فەرمی لە پشت نییە. بەڵام لە لایەن خەڵکی و دامودەزگاکانی سەرتاسەری جیهانەوە پەیامی هاوڕیزی وەردەگرێت.

ـ کاروانی سەموود هەموو هەوڵەکان بۆ خەوشەدارکردنی خۆی یان تۆمەتبارکرانی بە پەیوەندیی لەگەڵ گرووپە جۆراوجۆرەکان ڕەت دەکاتەوە.

ـ ورەیەک لە عەشق و بەرپرسایەتی بەسەر پاپۆرەکانەوە زالە؛ هەر تاکێک لەوێدا دەزانێ کە گیانی ئەوان گرینگتر لە گیانی خەڵکی سڤیل و مەدەنیی فەلەستینی نییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha