پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لێدوانی خۆی لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەستپێکرد.
پزشکیان لە ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەشتامین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی هەر هەمان ڕێککەوتن کە خۆیان بە گەورەترین دەستکەوتی دیپلۆماسی فرەلایەنەیان زانیوە هەستان.
وتیشی: ئەم کارە نایاساییە کە لە لایەن هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشیشەوە دژایەتی کرا، هیچ شەرعیەتێکی نێودەوڵەتی نییە و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پێشوازی لێ ناکرێت.
زیادیشی کرد: جارێکی تریش لەم بابەتەدا ڕایدەگەیەنم ئێران هەرگیز هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی نەداوە و هەرگیز ئەو کارە ناکات”.
وتیشی: دوو ساڵە جیهان سەیری جینۆسایدی غەززەی دەکرد.تەماشای وێرانکردنی ماڵەکان و پێشێلکردنی دووبارەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی لە لوبنان دەکرد.
ڕاشیگەیاند: جیهان سەیری لەناوچوونی ژێرخانی سووریای دەکرد،سەیری هێرشی سەر خەڵکی یەمەنی دەکرد،سەیری برسێتی زۆرەملێی منداڵە لاوازەکانی دەکرد لە باوەشی دایکیاندا،سەیری هێرشی دزێو بۆ سەر سەروەری وڵاتان و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی حکومەتەکان و بەئامانجکردنی سەرکردەکانی گەلان دەکرد.
و هەموو ئەمانەش بە پاڵپشتی تەواوی چەکدارترین حکومەتی جیهان و بە بیانووی بەرگریکردن لە خۆ ڕوویدا.
هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سەر شار و ماڵ و ژێرخانی ئێران – و ئەوەش لە سەردەمێکدا کە ئێمە لەسەر ڕێگای دانوستانی دیپلۆماسی بووین – خیانەتێکی گەورە بوو لە دیپلۆماسی و هەوڵەکانی بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاشتی تێکدا.
ئەم دەستدرێژییە بێشەرمانە، جگە لە شەهیدکردنی ژمارەیەک فەرماندە، هاووڵاتی، منداڵ، ژن، زانا و نوخبەی زانستی وڵات، گورزێکی قورسی لە متمانەی نێودەوڵەتی و ئاسۆی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
ئەگەر ئێمە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە مەترسیدارانە نەوەستینەوە، ئەم بیدعەیانە بە هەموو جیهاندا بڵاودەبنەوە؛
هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە ژێر پارێزبەندی و چاودێری نێودەوڵەتی،هەوڵی ئاشکرا بۆ تیرۆرکردنی سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان،بەئامانجکردنی سیستماتیکی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران وکوشتنی ئەو کەسانەی کە تەنها لەبەر زانیاری و شارەزایی خۆیان دەبنە "ئامانجی سەربازی".
ئەمانە بۆ خۆتان قبووڵ دەکەن؟
ئەوانەی ئەم جەنایەتەیان کرد دەبێ بزانن کە گەلی ئێران سەر دانانەوێنێت بۆ هێرشهێنەران.
ئەو تاوانبارانەی کە بە کوشتنی منداڵان فێرن، شایەنی ناوی مرۆڤ نین و بە دڵنیاییەوە هاوبەشی متمانەپێکراو نابن.
ئێران ، هاوبەشێکی سەقامگیر و هاوەڵێکی جێی متمانەیە بۆ هەموو وڵاتانی ئاشتیخواز؛ هاوڕێیەتی و هاوبەشییەک کە لەسەر بنەمای ئیمتیازاتی زوو تێپەڕ نەبووە، بەڵکو لەسەر بنەمای کەرامەت و متمانە و داهاتوویەکی هاوبەش بێت.
ئێمەی خەڵکی ڕاستگۆی ئێران بە ڕاوەستان لە بەرامبەر یاخیبووانی یاساشکێن بە شانازییەوە بەسەر نادادپەروەری و هەڵاواردن و دوو پێوەریدا زاڵ بووین و بەردەوامیش دەبین و ئەمڕۆش بە تێڕوانینێکی دەرفەتخوازانە ئەم دەستکەوتە مێژووییەی گەلی ئێرانمان کردووە بە سەکۆیەک بۆ بازدان بۆ داهاتوویەکی پڕ لە ئومێد.
ئێمە ئاواتەخوازین جیهان چەکی کۆمەڵکوژی تێدا نەبێت، بەڵام دوژمنان هەیانە. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهۆ 'جەنایتکارە.
Your Comment