مەسعوود پزشکیان لە ڕێوڕەسمی نوێ کردنەوەی پەیمانی دەسەڵاتدارن لەگەڵ ئامانجەکانی ئیمام خومەینی لە بارەگای بنیاتنەری شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی هەفتەی دەوڵەت، وتی: ئەگەر بتوانین لە هەڵسوکەوتماناد دادوەر بین دەتوانین لە خزمەت بە کۆمەڵگا کاریگەر بین. ئەرکی ئێوە دەوڵەتییەکان ئەوەیە کە خۆشەویستی بە خەڵکی نیشان بدەن و ئەوە ئەبێ لە دەروونەوە ئەنجام بدرێت. ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە خزمەت خەڵک بکەین و هیچ ئەرکێکی دیکەمان نییە؛ واتا ئێمە ئەبێ بتوانین بە ئەو بیرەوە ئەوەی کە لە دەستمان دێت لە خزمەت کردن ، ئەنجامی بدەین و هەوڵ بدەین تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین بە یەکگرتووییەوە گرێی کێشەکانی خەڵک بکەینەوە و بەرەوڕووی توندوتیژی هەمبەر بە خەڵک ببینەوە.
هەروەها وتیشی: خەڵک بە هەر بیر و بڕوا و زمانێکەوە لە تورک و لوڕ و کورد و عەرەب و عەجەم و بەلووچ و گیلەک و شیعە و سوننە پێکەوە برادەرن.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێبەری ئەوەیە کە دەتوانێت ئێمە هەمبەر هەموو هێرش و خەسارەکانی دوژمن بپارێزێت. بە بڕوای من ئەوەڵ و ئاخر، یەکگرتوویی و تۆکمە بوونە. قسە کردن خزمەت نییە، ئەوە کردەوەیە کە گرینگە.
هەروەها وتیشی: ئیسرائیل و ئەمریکا هەموو هەوڵیان ئەوەیە کە ئێمە لە ناوخۆوە و موسڵمانان لە وڵاتانی ناوچەکە بەگژ یەکدا بدەن. ئەبێ ئەوە قبووڵ بکەین کە نابێت دژایەتی یەکتر بکەین.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ لە بارەگای حەزرەتی ئیمام و لێرەوە بەڵێن و ڕوانگە و بیر و بڕوای ئێمە ئەبێ لەسەر ئەوە بێت کە بە بیر و بڕواوە خزمەت بە خەڵکی ئازیزمان بکەین. کەسانێک کە دەزانن و دەتوانن و کارێک لە دەستیان دێت، پێویستە بۆ دەرچوون لە هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا ئەنجامی بدەن و نابێتە ئەواونە وەلا بنرێن.
پزشكیان درێژەی دا: ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین دوژمن ناوێرێت بە چاوی چەپەوە بڕوانێت پێماندا. هەروەها ئاماژەی دایە سەر قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی و وتی جارێکی دیکە دەسخۆشی لە ڕێبەر و ڕێنوێنیەکانی دوێنێی دەکەم.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەرکی دەوڵەت خزمەت و خۆشەویستی بە خەڵکە و ئەوە ئەبێ دەروونی ببێتەوە.
Your Comment