سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و سێرگەی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەرەبەیانی شەممە یەکی خەرمانانی 1404 لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا، لەسەر گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە پرسی ئەتۆمی ئێران بەتایبەتی هەوڵەکانی سێ وڵاتی ئەورووپی لە سەروبەندی وادەی کۆتایی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، و هەروەها پرسی هاوکاری ئێران و ئاژانس، گفتوگۆیان کرد.
لە ئەو گفتوگۆیەدا لەسەر ئەو خاڵە جەخت کرا کە سێ وڵاتی ئەورووپی بەهۆی هەڵە لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و هاوڕێی کردنی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە شێوەی ئاشکرا بڕیارنامەی 2231 یان پێشێل کردووە و بەو پێیە لە باری یاسایی و ئەخلاقییەوە بۆیان نیە بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیارنامەیکانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گەمارۆ لەسەر ئێران بگەڕێننەوە.

وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا، وتیان، سێ وڵاتی ئەورووپی لە باری یاسایی و ئەخلاقییەوە لە ئاستێکدا نین کە بە پشت بەستن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش ببووژێننەوە.
Your Comment