٢٣ ئاب ٢٠٢٥ - ١٢:٥٣
Source: Mehrnews
کاردانەوە دەرەکییەکان بە دەستگیری لاهوور شێخ جەنگی و شەڕەکەی سلێمانی

دوابەدوای دەستگیری لاهوور شێخ جەنگی و پێکدادانی خوێناوی بەرەبەیانی هەینی لە سلێمانی، نەتەوەیەکگرتووەکان و بریتانیا داوای دان بەخۆداگرتنی هەموو لایەنەکان و ڕێز بۆ یاسایان کرد.

 دوابەدوای دەستگیری لاهوور شێخ جەنگی ڕێبەری بەرەی گەل و کەسایەتی ناسراوی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێم و پێکدادانی خوێناوی لە سلێمانی، نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا، بریتانیا و بەرپرسانی خۆجەیی داوای دان بەخۆداگرتن و ڕێز بۆ یاسا دەکەن.

بە پێی نووسراوی گۆڤاری نیوعەرەب، نوێنەرایەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند: ئێمە نیگەرانین لە کوژران و بریندار بوونی هاووڵاتیان بەهۆی پێکدادانەکانی ئەم دواییەوە و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە گیانی خەڵکی سڤیل نەخەنە مەترسییەوە. ڕێز بۆ مافی مرۆڤ و دەستەبەر کردنی ڕەوتی دادوەری دادپەروەرانە و بێ لایەنانە بە پێێ دەستوور زەروورییە.

باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغداش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دۆخەکە بە وردی چاوەدێری دەکات و دژی هەر جۆرە توندوتیژییەک کە ئاسایشی گشتی و سەقامگیری دەخاتە مەترسییەوەین و داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بەخۆیاندا بگرن.

هەروەها کونسوڵخانەی بریتانیا لە هەولێر بە دەربڕینی هاخەمی لەگەڵ بنەماڵەی وقربانیان و بریندارەکان، جەختی کرد کەگیانلەدەست دانی مرۆڤەرکان جێگای نیگەرانییە.

ڕۆیتێرزیش لە زمانی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە نووسی: تورکیا بە وردی دۆخەکەی لە ژێرچاوەدێریە.
 

Your Comment

You are replying to: .
captcha