٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:٠١
Source: Mehrnews
پێگەی یاسایی کورد و درۆزی لە سووریای نوێ

بنیاتی بەرگری لە دیموکراسی(FDD) لە ڕاپۆرتێکدا هەوڵی داوە وڵامێک بدۆزێتەوە بۆ پرسیار لەوەی کە، بۆ درۆزییەکانی لە مافی چارەی خۆنووسی بێ‌بەشن و کوردەکانی سووریاش ناتوانن بیر لە جودابوونەوە بکەن؟

 بەشی نێودەوڵەتی: دوای تەشەنەی ناکۆکییە ئیتنیکی و مەزهەبییەکان لە سووریادا و لەوان شەڕ و پەلاماری عەشیرە سوننەکان بۆ سەر درۆزییەکان لە پارێزگای سوەیدا، پرسیارگەلێکی زۆر لەبارەی داهاتووی کەمینە مەزهەبی و ئیتنیکییەکانی سووریا لە دەسەڵاتی نوێی ئەو وڵاتەدا دێتە ئاراوە. پرسیارگەلێکی وەک: ئایا گرووپەکانی درۆزی یان کوردەکانی سووریا مافی داواکاری سەربەخۆیی یان ئۆتۆنۆمییان هەیە؟ و لە بنەڕەتەوە ئایا، یاسای نێودەوڵەتی ئاوەها مافێک بۆ ئەوان بە فەرمی دەناسێت؟

ئەوە لە کاتێکدایە کە درۆزییەکانی سەرەڕای پێشینەی دوورودرێژیان لە ناوچەی شام و ڕۆڵی تەوەرییان لە سەربەخۆیی سووریا لە بندەستی فەڕەنسا، لە گۆشەنیگای مافی نێودەوڵەتییەوە، ناچنە خانەی "نەتەوە" بە مانای بەهرەمەندی لە مافی چارەی خۆنووسی سیاسی. لە لایەکی ترەوە درۆزییەکان نە زمانێکی سەربەخۆیان هەیە و نە نژاد و ڕەچەڵەکێکی جیاواز و نە فەرهەنگێک کە لە زۆرینەی عەرەبی سووریایان جودا بکاتەوە. کەواتە ئەوان کەمینەیەکی مەزهەبی لە ناوخۆی پێکهاتەی فەرهەنگی عەرەب دێنە ئەژمار.

تەنانەت ئەگەر درۆزییەکان خاوەن شوناسی مەزهەبی تایبەتی بن، دیسان ناتوانن لە مافی چارەی خۆنووسی بەهرەمەند بن، چونکە لە یاسای نێودەوڵەتیدا، ئو مافە بە "نەتەوە"گەلێک دەدرێت کە لەباری ئیتنیکی، زمانی، فەرهەنگی، مێژوویی و جوگرافیایی، پەیوەستەبوون و تەکوزیی پێویستیان هەبێت و بتوانن بوونی‌ سیاسی و سەقامگیری خۆیان پێک بێنن.

لەو ڕووەوە درۆزییەکان تەنیا دەتوانن لە مافی یەکسانی، ئازادی مەزهەبی و هاوبەشی سیاسی لە پێکهاتەی نوێی سووریا بەهرەمەند بن، بەک سەربەخۆیی و جودابوونەوە.

کوردەکان بەڵام هەموو هەلومەرجی کلاسیک و پێویست بۆ پێناسەکران لە چوارچیوەی چەمکی "نەتەوە"یان هەیە، چونکە هەم زمانی سەربەخۆیان هەیە، هەم مێژووییەکی جیاواز، فەرهەنگی تایبەتی و هەستی قووڵی کۆمەڵ‌ویستییان هەیە. لەو ڕووەوە کوردەکانی سووریا دەتوانن خاوەن مافی چارەی خۆنووسین بن و بەوەشەوە، بەپێی لێکدانەوەی زاڵی یاسای نێودەوڵەتی، بەهرەمەندی لەو مافە، بە مانای دابەشخوازی یان سەربەخۆیی‌خوازی نییە.

لێرەاد FDD بە پشتبەستن بە دەنگی دادگەی نێودەوڵەتی و دۆسیەی جوادیی‌خوازیی کێبێک لە کەنادا، جەختی لەو دەکات کە پێویستە نەتەوەکان مافی خۆیان لە ناوخۆی سنووری ئەو وڵاتانەی تێیدا دەژین، پەیجۆر بنم مەگین ئەوەی کە بە توندی کەوتبێتنە ژێر شاڵاوی بایکۆت و هەلاواردن و هیچ دەرەتانێکی دیکە بۆ هاوبەشی سیاسی لە ئارادا نەبێت.

سەبارەت بە سووریا، دۆخەکە ئاڵۆزترە. ئەگەرچی ڕیسای سیاسیی تێک‌ڕووخاوە و پێکهاتەیەکی حکوومی کارا دەستی بە سەر وڵاتدا نەگرتووە، بەڵام پرێنسیپی "تەواوەتی سەرزەوینی سووریا" هێشتا مۆدێلی زاڵی سیاسیی ئەو وڵاتەیە. هەر بۆیە کوردەکانی سووریاش ناتوانن بەپێی کۆنتڕۆڵی کاتی سەربازی یان ئیداریی ناوچەیەک، باس لە دۆزی جودابوونەوە بکەن.

بە گەشتی و بە ئاوڕدانەوە لە ئاستەنگە کردەکییەکانی بەردەم کوردەکان بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی سەربەخۆی کوردی و لەوان "نایەکدەستی سەرزەوینی و پەرتەوازەبوونیان"، "دیموگرافیا و پێکهاتەی حەشیمەتی نایەکدەست"، "گوشارە ژێئۆپۆلیتیکییەکان" و "کێشەگەلی ئابووری و ژێرخانی"، بەو ئەنجامە دەگەین کە مافی چارەی خۆنووسی بۆ کوردەکانی سووریا دەبێ لە چوارچێوەی "چارەی خۆنووسیی ناوخۆیی"دا پێوشوێن‌ بگیرێت، واتە گەیشتن بە پێگەی یەکسان لە سیەتمی سیاسیی داهاتووی سووریا، هاوبەشی لە دەسەڵات، و بەڕیوەبەریی فەرهەنگی و ئابووریی ناوچەیی، و نەک دابەشبوون یان دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ.

Your Comment

You are replying to: .
captcha