٣١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٠:٥٩
Source: Mehrnews
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕەخنەیەک ئاراستەی جیهان دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی سەرۆک پەرلەمانانی جیهان لە ژێنێڤی سویسرا، وتی: لە کاتێکدا سەبارەت بە ئاشتی و دادپەروەری کۆبووینەتەوە، کە ئامانجەکانی ئەو دووە بە شێوەیەکی ئامانجدار و بەردەوام ڕوو لە لاوازین و شەرعییەتی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دابەزیوە.

محەمەدباقر قالیباف لە دانیشتنی سەرۆک پەرلەمانانی جیهان لە ژێنێڤی سویسرا، وتی: لە کاتێکدا ئەوڕۆ لە ژێنێڤ سەبارەت بە ئاشتی و دادپەروەری کۆبووینەتەوە، کە ئامانجەکانی ئەو دووە بە شێوەیەکی ئامانجدار و بەردەوام ڕوو لە لاوازین و شەرعییەتی دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان دابەزیوە.

وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەمدواییەدا کەوتە بەر هێرشی دەستدرێژکارانەی ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتی و هاوڕێیی ئەمریکا و لەو هێرشەدا نزیکەی 1100 هاووڵاتی ئێرانی و لەوان 14 زانای لێهاتوو و دەیان ژن و منداڵ شەهید بوون و هزاران کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ ئیدانەنەکردنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتی‌خوازانەکانی ئێران گرت و جەختی کرد: ئەو دەستدرێژییانە نەک لە ئەنجامی شکستی دیپلۆماسییەکان، بەڵکوو دروست لە میانەی دانوستانە سیاسییەکاندا ئەنجام درا و ئێران لە سەر میزی دانوستان و پابەندی گفتوگۆ بوو.

قالیباف جەختی لەوەش کرد: هەڵمەتی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی وەک پێشێل‌کردنی بەئانقەستی یاساگەلی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە لایەن 120 وڵاتی جیهانییەوە ئیدانە کرا، بەڵام لایەنگرانی کەمتر، بەڵام ملهۆرتری زایۆنییەکان، ڕێگەیان نەدا کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی لێىڕاوانە بۆ سزدانی ئیسرائیلی جەنایەتکار بگرێتە بەر.

Your Comment

You are replying to: .
captcha