٢٦ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:٥١
Source: Mehrnews
ئەمریکا پیلانی بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق داڕشتوە

کارناسی کاروباری سیاسی عێڕاق نیسبەت بە پیلانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێراق هۆشداریی دا.

 محەمەد زاری کارناسی کاروباری سیاسی عێراق جەختی کرد کە جموجوڵگەلێک بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق و بەڕێوە بردنی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەو وڵاتە لەلایەن لایەنە دەرەکییەکانەوە بەتایبەتی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی پەراوێزی کەنداوی فارس لە ئارادایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئامانج لە ئەو جموجوڵگەلە، گوشار لە سەر حکومەتی عێڕاق بەهۆی هەڵوێستەکانی لە پاڵپشتی لە هێزەکانی حەشدی شەعبییە.

زاری وتیشی: ئەو پیلانە لە چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکا بۆ ئاژاوەنانەوە لە عێڕاق لە ڕێگای هاندانی خەڵکەوە بە بەکارهێنانی دروشمی کۆمەڵایەتی و ئابووری و لە درێژەی ئامانجەکانی دەوڵەتی ترامپ ئەنجام دەدرێت.

هەروەها وتیشی: ئەو جموجوڵانە بۆ دووبارە پێناسە کردنەوەی مەیدانی سیاسی عێراق بە ئامانجی بەدی هاتنی بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەیی و سەرووناوچەییە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha