شێخ غەزاڵ سەرۆکی شۆرای باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان لە سووریا بە دەرکردنی پەیامێک ڕایگەیاند کە هەوڵی تیرۆریستەکان لە ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی دروست بوونی درز لە نێو کۆمەڵگای سووریا.
لە ئەو پەیامدەدا هاتووە: بە ئەو هەوڵانەوە، توندوتیژی لەژێر ناوی دین پاساو دەدرێت. ئێمە ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان لەلایەن کومیتەکانی دۆزینەوەی ڕاستی سەبارەت بە جەنایەتەکانی ئەم دواییە لە سووریامان قبووڵ نییە چونکوو ئەو کومیتەگەلە هەوڵ دەدەن ڕواڵەتی تیرۆریستەکان باش نیشان بدەن. ئەوان حەق و ناحەق تێکەڵ دەکەن و هەوڵ دەدەن ڕای گشتی بەلاڕێ ببەن.
شێخ غەزاڵ زیادی کرد: ئەوەی کە دەسەڵاتداران لەگەڵ درۆزییەکان کردیان دووپات کردنەوەی جەنایەتەکان هەمبەر عەلەوییەکانە.
ناوبراو داوای دەستیوەردانی دەستبەجێ و پێکهێنانی کومیتەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بە شێوەی سەربەخۆ بۆ لێکدانەوەی جەنایەتەکانی کرد و وتی: بەردەوام دۆخی ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر یەکپارچەیی و یەکگرتوویی سووریا.

سەرۆکی شۆرای باڵای عەلەوییەکان لە سووریا خوازیاری دەستیوەردانی بەپەلە بۆ لێکدانەوەی جەنایەتەکان لە ئەو وڵاتەی کرد.
Your Comment