ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کەمتر لە دوو مانگ پاش وەستاندنی پاپۆری مادلین، ئەمجار پاپۆرێکی ڕاوەماسیی 18 مەتری بە ناوی "حەنزەلە" لە کۆمەڵەی "کۆپاپۆرەکانی ئازادی" وێڕای 15 چالاکی مەدەنی ئەورووپی، پزشکانی خۆبەخش و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ، لە بەندەر سیراکۆز لە سیسیلی ئیتالیاوە ڕووی لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست کردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی غەزە
ناوی ئەم پاپۆرە لە ناوی حەزنەلە (کەسایەتیی هەرمانی داڕشتراوەی "ناجی عەلی" کارتۆنیستی شەهیدی فەلەستینی) وەرگیراوە؛ منداڵێک کە ڕوو لە فەلەستین، پشتی لە نادادپەروەری جیهانی کردووە و ئێستا بە بارێکی لە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە، لە جەرگەی دەریاکانەوە هاواری هەڵبڕیوە کە؛ "غەزە بە تەنیا نییە".
لەمناوە "شوعەیب ئۆردوو" چالاکی مافی مرۆڤ و لە دانیشتووانی پاپۆرەکانی "مادلین" و "حەنزەلە"، بۆ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە ڕەوتی جووڵەی ئەو پاپۆرە، دەڵێ: حەنزەلە لە شاری کاتانیا لە سیسیلی ئیتالیاوە وەڕێکەوتووە و پاشا تێپەڕاندنی سیراکوز، خەریکی ئامادەکارییە کە لە میانەی ڕیوڕەسمێک لە لایەن خەڵکی خۆجێی، بچێتە گالیپۆلیی ئیتالیا و بۆ کامڵکردنی دوا کەمایەسییەکان چەند ڕۆژێک لەوێ دەمێنێتەوە و پاشان بەبێ وەستان و ڕاستەوخۆ ڕوو لە غەزە دەکات.
دەشڵێ: ئەم هەنگاوە لە ساڵی ڕابردووەوە دستی پێکردووە، بەلام بە هۆی گرفتی مۆتۆری پاپۆرەکە زۆر دواکەوتووین، تەنانەت بڕیار بوو حەنزەلە بەر لە گرتنەبەری ڕێگەی غەزە، بە شێوەی هێمایین سەردانی بەندەرە جۆراوجۆرەکانی ئەورووپا بکات.
شوعەیب سەبارەت بە دانیشتووانی ئەو پاپۆرە ڕوونی کردەوە: جگە لە کاپیتان و خزمەتکاران، دوو کەس لە پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و پەرلەمانی فەڕەنسا، ئینفلۆئێنسێرێک (جەیکۆب بێرگێر) و چەند کەسی تر لە ئەمریکا، هۆویدا عەراف و چەند کەس لە کەمپەینی ئەڵمانیا و ڕەنگە سێرجیو وەک ئەندازیارێک لەگەڵمان بن. واتە هێشتا کەسەکان یەکلایی نەبوونەتەوە و ڕەنگە فرانک ڕۆمێرۆشمان خۆیمان پێ بگەیێنێت.
ناوبراو لەبارەی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکانی ناو پاپۆرەکەی وتی: بە گەشتی لایەکی پاپۆرەکە وەک ژووری پێشوو و خوارەوەی پاپۆرەکە پڕ کراوە لە یارمەتیی مرۆڤدۆستانە و کەمترین فەزامان بۆ دانیشتووان هێشتۆتەوە.
ئەو دانیشتووی پاپۆری حەنزەلە لەبارەی مەترسییەکانی بەردەم و دووپاتبوونەوەی ئەزموونی مادلین، جەختی کرد: هەر ئێستا بەڵگەمەندترین کۆمەڵکوژیی مێژوو لە غەزەدا ڕوو دەدا و ئەگەرچی میدیاکانی ڕەوتی سەرەکی لە هەموو جیهان هەوڵی خۆیان دەدەن تا واقیعەکان بشارنەوە یان بەلارێیدا ببەن، بەڵام بە پێشکەوتی تەکنۆلۆژیا، خەڵکی جیهان شایەدی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانەن. بۆیە لە هەلومەرجێکی ئاوادا ناکرێ دەست لە سەر دەست دابنێین و تەنیا بە ئیدانەکردنەکان دڵخۆش بین. چونکە ئێمە لەو باوەڕەداین کە دەبێ هەڵمەتێکی پێشگرانە ئەنجام بدرێت و هەوڵی ئێمە بێدارکردنی ویژادنی مرۆڤایەتییە. ئێمە بانگهێشتی دەوڵەتان دەکەین تا هەنگاوێک هەڵبگرن و بەداخەوە بۆ ئەو کارە، جیا لە هەڵمەتێکی ڕاستەوخۆ هیچ کارێکی تر مومکین نییە.
وتیشی: چوونی ئێمە لە ڕێگەی دەریایوە تەواو یاساییە و هەموو جیهان دەزانن کە ئەو خەڵکە چیها پێویستیان بە یارمەتییەیە و ئەگەرچی یارمەتییەکیش کە ئێمە دەیبەین بەش ناکات و دەزانین ئیسرائیل پێشی بە زۆر یارمەتی جیهانی گرتووە، بۆیە هەوڵی سەرەکیی ئێمە کردنەوە دەرگا و دەروازەیەکە بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان و ئەگەریش نەکرا، لانیکەم خەڵکی هان بدەین کە گوشار بخەنە سەر دەوڵەتەکانیان و ئەوەش نەکرا، با خود ئەو خەڵکە تەڤڵی ئێمە بن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دیکە بۆ شکاندنی گەمارۆی غەزە، با لە داهاتوودا ببینە 10 پاپۆر، یان ڕەنگە 20 پاپۆر.
Your Comment