مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ هەیسەم بن تاریق، سوڵتانی عومان قسەی کرد.
پزشکیان وتی: ئێران هیچ نیازێکی نییە بە هیچ شێوەیەک ڕووبەڕوویان ببێتەوە .
سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لە دەستدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنی ئێرانی ناچار کرد وەڵامی ئەم تاوانە بداتەوە .
دەشڵێت: ئێمە ناچار بووین وەڵامی ئەمریکییەکان بدەینەوە و لەو وتووێژەی کە لەگەڵ برام شێخ تەمیم کردبووم، ئەم بابەتەم بۆ ڕوونکردەوە و دڵنەوایی ئەو و خەڵکی وڵاتەکەیم دا.
Your Comment