وەزیری تەندروستی وتی: لە سەرەتای ئەم شەڕە تا ئێستا ٥ هەزار و ٣٣٢ بریندار لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی چارەسەر کراون.
وتیشی: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دڕندانەترین هێرش و دەستدرێژی لە سەرەتای ئەم شەڕەوە لە لایەن ڕژێمی قۆرخکار و تاوانکاری زایۆنیستی بۆ سەر وڵات ئەنجام دراوە کە تا ئەم کاتە هەزار و ٣٤٢ بریندار و ١٠٧ شەهیدی بەجێهێشتووە بەیانی.
ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم شەڕە ناڕەوا و سەپێندراوە تا ئێستا ٦٠٦ شەهیدی گرتووەتەوە.
زیادیشی کرد: لەسەدا ٩٥ی شەهیدەکان لەژێر داروپەردوودا گیانیان لەدەستداوە و تەنها لەسەدا ٥ی ئەو بریندارانەی کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان شەهید بوون.
Your Comment