محەمەدڕەزا عارف ئەوڕۆ لە دیداری لەگەڵ پارێزگاری تاران و جێگران و کارگێڕانی پارێزگاریی تاران، وتی: دەوڵەت پلانی کورتخایەن و درێژخایەنی بۆ خزمەتگەیاندن و پەیجوریی کاروبارەکان و قەرەبووی زیانەکان بە خەڵکی داڕشتووە.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی خەڵکی ئێران لە هەلومەرجی دژواری دەوڵەت و نیزام بە تایبەت لە دوو حەوتەی ڕابردوو، وتیشی: دوای دەستدرێژیی زایۆنییەکان، تێگەیشتین کە نابێ هەنگاوەکانی دەوڵەت تەنیا بە بڕیاردانە ئابوورییەکان بەسترابێتەوە، بەڵکوو دەبێ هەنگاوی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیشمان زیاتر لە جاران بێت.
ناوبراو هەروەها شکستی ڕژیمی زایۆنی لە بەرامبەر هێرشی مووشەکیی ئێرانی بیر هێنایەوە و جەختی کرد: شوکور بۆ خودا ئەو ڕژیمە منداڵکوژ و تیرۆریستە سزای جەنایەتەکانی خۆی بینی و هەر بە گوێرەی کاربەدەستانی زایۆنی ڕووبەرێکی بەرچاوی تلاڤیڤ دوای هێرشەکانی ئێران تەواو خاپوور بووە، ئەگەرچی دڵنیام ڕێژەی وێرانیی شارەکانی ڕژیمی زایۆنی بەرزتر لەو ڕێژەیە کە ئەوان ڕایانگەیاندووە.
Your Comment